میراندا نهێنی زەواجی بەختەوەر ئاشكرا دەكات
ئەستێرەی بەناوبانگی ئوسترالی ئەو ئامۆژگارییانەی داپیرەی لەبیرنەكردووە، كە لەبارەی زەواجی بەختەوەرەوە پێیداوە، هەر هێندەش نا، بەڵكو لەژیانی ئەو ئامۆژگاریانەی رەچاوكردووە و ئێستاش وەك فەلسەفەیەك باسی دەكات.
میراندا لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێ “داپیرم دەیوت پیاوان زۆر بینایین، ئەمە هەرگیز لەبیرمەكە، هەندێك مكیاژ لەسەر رووت بدە و مایۆی جوان لەبەر بكە، ئەوا لەگەڵ مێردەكەت دەمینێیتەوە”.