هەنار و مەهدی هاتنەوە  

 

 

سڤیل:
دوای چوار ساڵ مانەوەیان لەوڵاتی سوید، هەردوو دەرهێنەری سینەمایی، هەنار فەرهاد و مەهدی ئومێد گەڕانەوە هەولێر.
مەهدی ئومێد دەڵێت "چوار ساڵ من و هەنار نەمانتوانی لەسوید ئیش بكەین، خەریكی پەروەردەكردنی منداڵەكانمان بووین، لەگەڵ ئەوەشدا سیناریۆی باشی فیلمی سینەمایمان نووسیووە، هەناریش بەهەمانشێوە". مەهدی ئومێد كاری سیناریۆ و دەرهێنانی چەند فیلمێك و كورتە فیلمێكی كردووە، هەناری هاوسەریشی چەند كورتە فیلمێكی كردووە، بەڵام بەهۆی رۆیشتنیان بۆ وڵاتی سوید، چوار ساڵە فیلمی نوێیان نەكردووە.
لەوبارەیەوە هەنار دەڵێت "ئێمە تازە هاتووینەتەوە كوردستان خەریكی منداڵەكان و ژیانی تایبەتی خۆمانین، ئەگەر دەرفەتمان پێبدرێت بیرۆكەی فیلمی نوێمان هەیە دەست بەئیش بكەینەوە، چونكە ماوەیەكی زۆرە دابڕاوین".
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com