|
سڤیل:
پەیوەند جاف ئاشكرایكرد بۆ تەجروبە ئەلبوومێكی
مەقامی ئامادە كردووە، ساڵی نوێ
بڵاویدەكاتەوە.
پەیوەند جاف، كە ئێستا لەوڵاتی سوید نیشتەجێیە
بە (سڤیل)ـی راگەیاند، جگە لە ئەلبوومێكی
گۆرانی، ئەلبوومێكی تایبەت بە مەقامی
ئامادەكردووە، كە لە هەشت مەقام پێكهاتووە و
هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر كاری میوزیكی بۆ
داناوە، پەیوەند جاف گوتی "ئەو ئەلبوومە تەنیا
وەك تەجروبەیەك بڵاودەكەمەوە، ئەگەر لەوەیاندا
سەركەوتووبم و خەڵكی بەدڵیان بوو، لە مەقام
گوتن بەردەوام دەبم". پەیوەند جاف ئەوەشی
ئاشكرا كرد، كە مەقامەكان تۆماركراون و ئێستا
لەچاپكردن دایە، بۆ ساڵی نوێ دەكەوێتە
بازاڕەوە.
|