حەمە رەئوف كەركوكی 11 گۆرانی بۆ 2012 ئامادە كردووە  

 

سڤیل: ڕێكان نەورۆز


هونەرمەند حەمە رەئوف كەركوكی رایگەیاند، ئەلبوومە نوێیەكەی كە لە 11 گۆرانی پێكهاتووە، لەسەری ساڵی نوێی 2012 بڵاوی دەكاتەوە.
حەمە رەئوف كەركوكی بە (سڤیل)ـی راگەیاند "ساڵێكە خەریكی بەرهەمهێنانی ئەلبوومێكی نوێم لە 11 گۆرانی پێكهاتووە و شیعری گۆرانییەكانیشم لە مامۆستا ساڵح بێچار، حەمەشوان، وەفایی، بابا تاهیری هەمەدانی، جەمال شارباژێڕی و صافی هیرانی دروستكردووە، تەنیا دوو ئاوازی خۆم دامناوە و ئەوانی تریش لەلایەن بورهانی موفتیزادە، دلێر نامۆ، كاك مەهدی، خەلیل عەبدوڵڵا دانراون، هەروەها گۆرانییەك ئاوازی هونەرمەند مامۆستا عەلی مەردانە، ئەو گۆرانییەم دەستكەووتوە بەبێ موسیقا، من كاری مۆسیقام بۆ كرد و تۆمارم كردۆتەوە". حەمە رەئوف كەركوكی ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا نۆ گۆرانی تەواو بووە و هێشتا ناوی ئەلبوومەكەی دیاری نەكردووە، بەڵام بڕیارە ساڵی تازەی 2012 ئەم بەرهەمە بكەوێتە بازاڕەوە.
 

 

 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com