|
سڤیل:
زانا دڵشاد دزەیی
خۆ
شێڵتەر سجن نییە تا وەك شوێنێكی ناخۆش نیشانی
ژنان بدرێت
غیرەم لە هاوسەرەكەم هەیە بەڵام لە خۆشەویستی
منە بۆ ئەو
زنجیرە درامای "ئاكامی نەهێنییەكان" كە لە 10
ئەڵقە پێكهاتبوو، لەكەناڵی كوردسات پەخش كرا و
چیرۆكەكەی باسی لەكێشەكانی ژنان دەكات،
سیناریۆ و دەرهێنانی سالار سوڵتان بوو،
لەدراماكەدا خانمە ئەكتەر هەژان هێرش رۆڵی
"شەهێن" و نزار سەلامی رۆڵی "نەبەز"ی دەبینی،
كە لەدراماكەدا هاوسەری یەكترن و نەبەز
خیانەتی لێدەكات و لەئەنجامدا شەهێن دەچێتە
شێڵتەرێكی پاراستنی ژنان و دواتریش لەنەبەز
جیادەبێتەوە، دوای تەواوبوونی پەخشی دراماكە،
(سڤیل) ئەم چاوپێكەوتنەی لەگەڵ هەژان
ئەنجامدا.
سڤیل: دوای پەخشی زنجیرە درامای "ئاكامی
نهێنییەكان" كە تۆ تێیدا ئەكتەری سەرەكی بووی،
هەندێ لەچالاكوانانی مافی ئافرەتان پێیان
وابوو ئەو درامایە كاریگەری زۆر خراپی دەبێت
لەسەر كێشەی ژنان لەكوردستان، چونكە دراماكە
ژنان فێری شێڵتەرەكان دەكات و لەگەڵ بچووكترین
كێشە ماڵەوە جێبهێڵن تۆ لەبارەیەوە دەڵێی چی؟
هەژان: ئەم پرسیارە پەیوەندی بە سینارستەوە
هەیە، بەڵام بەرای من لە دراما یاخود هەر
كارێكی هونەری كار لەسەر بەشێك لەژیانی
كۆمەڵگا دەكرێت، جا ئەو ژیانە هەر چییەك بێت،
بەڵام بەداخەوە هەندێ خەڵك بەردەوام بۆ رەخنە
سەیری كارە هونەرییەكان دەكەن، ئەو چاوە
رەخنەیەی چێژی كارەكەی بیردەباتەوە، ئەمە بەو
مانایە نیە بڵێم ئەم درامایە رەخنە هەڵناگرێت،
دواتر سیناریۆی ئەو درامایە رووداوی
راستەقینەیە، پاشان خیانەت و كێشەكانی تریش
كێشەی بچووك نەبوون تاوەكو ژن لەمێردەكانیان
قبووڵ بكات، بەڵام كۆتایی هەموو كێشەكانیش
جیابوونەوە نەبوو، هەندێ لەژنەكان دەگەڕانەوە
لای مێردەكانیان.
سڤیل: پێت وانییە شێڵتەرەكان وەك هۆتێلێكی خۆش
نیشانی ژنان درا؟
هەژان: هیوادارم خەڵك بە هەڵە لە شێڵتەرەكان
تێنەگەیشتبن، خۆ شێڵتەر سجن نییە تاوەك
شوێنێكی ناخۆش نیشان بدرێت، جێگەیەكی كاتییە
بۆ ئەو ژنانەی كێشەی كۆمەڵایەتیان هەیە و هیچی
تر.
سڤیل: لەسەر داواكاری خۆت بوو، كە بەشداری لەو
درامایە بكەی یاخود لەسەر داواكاری كەسی تر
بووە؟
هەژان: بڕوا ناكەم هیچ ئەكتەرێك بتوانێ نواندن
بكات و ویستی خۆی تێدا نەبێت، لەسەرەتای
دراماكە كاك سالار دەرهێنەری دراماكە پەیوەندی
پێوە كردم بۆ بینینی رۆڵی كارەكتەری شەهێن،
دوای بیركردنەوەم دواتریش كە تێستم كرد،
كارەكتەرەكەم پێباش بوو، چونكە پێموابوو
ئەكتەر لەو كارەكتەرەدا دەتوانێت توانای خۆی
تێدا دەربخات.
سڤیل: مەبەستی بەشداریكردنت لەو درامایە چی
بوو؟
هەژان: وەك ئاماژەم بۆ كرد، كارەكتەری شەهێن
سەرنجی راكێشام و حەزمكرد وەكو شەهێن
بەرجەستەی بكەم و هەژان نەبم.
سڤیل: بڕوات دەكرد دراماكەتان ببێتە مایەی
رەخنەگرتنی چالاكوانانی مافی ژنان؟
هەژان: خۆ كارێكی خراپمان نەكردووە، بەڵام
پێموایە لەزۆر كۆبوونەوە و سیمیناری هەندێ
لەرێكخراوەكانی ژنان باشتر خزمەتی بەژنان كرد،
لەگەڵ رێزم بۆ ئەو رێكخراوە بەڕێزانەی
بەردەوام لەخزمەتی ژنان دان.
سڤیل: دوای پەخشكردنی دراماكە، كاتێك لەبازاڕ
یاخود لەشوێنێكی گشتی خەڵك تۆ دەبینێ، چ
پرسیارێكیان لێت دەكرد و سەرنجیان چی بوو بۆت؟
هەژان: من سوپاسی هەموو گەلەكەم دەكەم لەهەر
كوێیەك بن، چونكە بەراستی دەستخۆشییەكانیان
زیاتر ئەركی منی قورستر كرد، كە كاری باشتر و
باشتر بكەم، سوپاسی ئەو كەسانەش دەكەم، كە
رەخنەیان هەبووە و هەوڵدەدەم لەكارەكانی
داهاتوومدا سوودی لێوەربگرم.
سڤیل: لەم درامایەدا هاوسەرەكەت تاچەند
هاوكارت بوو؟
هەژان: دەروون گێژەن هەمیشە هاوكارێكی باشی
كارە هونەرییەكانی منە، بەتایبەت لەم كارەدا،
كە خۆشی یاریدەدەری دەرهێنەر بوو، هەر گرفتێكم
هەبوایە لەم كارەدا دەروون هاوكاری دەكردم.
سڤیل: كەی لەگەڵ هونەرمەند دەرون ژیانی
هاوسەریتان پێكهێنا بەخۆشەویستی بوو یان
بەرێكەوت؟
هەژان: بەڵی بەخۆشەویستی ژیانی هاوسەریمان
پێكهێنا و لە 10/3/2010 ئاهەنگی هاوسەرگیریمان
گێڕا.
سڤیل: غیرەت لە هاوسەرەكەت هەیە؟ قەت هەست
دەكەی رۆژێك خیانەتت لێ بكات؟
هەژان: "بەپێكەنینەوە" تۆزێك غیرەم لێی هەیە،
ئەوەش لەخۆشەویستی منە بۆ ئەو، بەڵام
بەدڵنیاییەوە خیانەتم لێ ناكات، چونكە ئێمە
هاوڕێیانە ژیان بەسەردەبەین.
سڤیل: تاچەندت خوێندووە؟
هەژان: ئێستا خوێندكاری قۆناغی سێیەمی كۆلێژی
راگەیاندنم لە زانكۆی سلێمانی.
سڤیل: لەگەڵ ئیشوكاری ناوماڵ چۆنی؟
هەژان: لەبەرئەوەی من و دەرونیش لەدەرەوە زۆر
سەرقاڵین، ماڵەوەمان لاشیرینە و حەزیشم لەئیشی
ماڵەكەمە بەتایبەت چێشتلێنان.
سڤیل: بۆچی فەیسبووكت نییە؟
هەژان: ئەو پرسیارەم زۆر لامەبەستە،
لەبەرئەوەی تائێستا من فەیسبووكم نییە، بەڵام
چەند كەسێك بەناوی منەوە فەیسبووكیان داناوە و
بەناوی منیشەوە قسە دەكەن، بەڵام من رێزم
بۆیان هەیە، چونكە ئەوەندەی بیستوومە و سەیری
دەكەم كاری خراپی پێوە ناكەن و بەڕێزەوە
لاپەرەكە بەڕێوە دەبن.
|