|
سڤیل:
لەگەڵ نزیكبوونەوە لە ساڵی نوێدا، تائێستا كچە
كۆرانیبێژ لۆكە زاهیر زۆرترین داوای لەسەرە
لەلایەن كۆمپانیاكانەوە بۆ سازكردنی ئاهەنگی
سەری ساڵ.
ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر بە (سڤیل)ـی
راگەیاند هەر سێ گۆرانیبێژ لۆكە و هانی و
دەشنێ لەلایەن كۆمپانیانیاكانەوە زۆر داوایان
لەسەرە بۆ سازكردنی ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ،
بەڵام تائێستا لۆكە لە هەموویان زیاتر
داواكراوە و گوتی "كۆمپانیاكان لە ناوەوە و
دەرەوەی كوردستان داوای سازكردنی ئاهەنگیان لە
لۆكە و هانی و دەشنێ كردووە، لەلای منەوە ئەو
سێ هونەرمەندە زۆر داواكراون، بەڵام زۆرترین
داوا لەسەر لۆكە بووە، كە نزیكەی هەشت
كۆمپانیا لەناوەوە و دەرەوەی كوردستان داوایان
كردووە". هەڵكەوت زاهیر ئاماژەی بەوەشدا
تائێستا لۆكە لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك
رێكنەكەوتووە، لەكوردستان یاخود لەدەرەوەی
كوردستان ئاهەنگ سازبكات، "بەڵام لۆكە پێی
خۆشە ئاهەنگی سەری ساڵی لەكوردستان بكات".
لۆكە خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانی و ئەلبوومێكی
مەقامە، راشیگەیاندووە ئەمساڵ دوو ئەلبووم
بڵاودەكاتەوە، یەكێكیان بەشێوەزاری سۆرانی و
ئەویتریان بە كرمانجی دەبێت.
|