|
سڤیل:
زانا دزەیی
هونەرمەند میدیا حوسێن لە لێدوانێكیدا بۆ
(سڤیل) رەخنەی توندی لە حكومەتی كوردستان گرت
و بە كەمتەرخەم و قەدرنەگرتنی هونەر و
هونەرمەندان وەسفی كرد و لەبارەی نوێكردنەوەی
گۆرانیەكانیشی وتی "گۆرانییە نوێیەكانم رێزی
لێنەگیراوە، بۆچی گۆرانییە كۆنەكانم نوێ
بكەمەوە؟"
میدیا حوسێن، كە ساڵانێكە گۆرانی دەڵێت و
خاوەن جەماوەرێكی تایبەتە، هەست بەوە دەكات
حكومەت رێزی لە بەرهەمەكانی ئەو نەگرتووە، ئەو
بە(سڤیل)ـی راگەیاند "ئەوەندە دەڵێم ئەوە
نیشانەی ئەوەیە حكومەت بێڕێزە، پۆپۆزسیۆن
لەدنیا نییە، هەمووی فشەیە و پارە پەیداكردنە،
حكومەت رێز لەهونەرمەندانی میللەتەكەی خۆی
ناگرێت، گۆرانیبێژێكی كورد لەدەرەوەی وڵات
دەهێنێتەوە كوردستان و هەشتا میوزیكژەنی لەگەڵ
دادەنێنن كۆنسێرت بكات و كلیپی بەدوو دەفتەر
دۆلار بۆ دەكەن و حەوت دەفتەر دۆلاریش پارەی
ئەلبوومەكەی بۆ دەدەن، ئینجا پێی دەڵێن
هونەرمەندی گەورە". لەبارەی كارنەكردن لەسەر
نوێكردنەوەی گۆرانیەكانیشی، میدیا حوسێن گوتی
"ئەم پرسیارە لە حكومەت بكەن، من بەرهەمە
تازەكانم رێزی لێنەگیراوە، چۆن بچم بەرهەمە
كۆنەكانم نوێ بكەمەوە؟!".
|