|
سڤیل:
خانمە هونەرمەند شەهێن تاڵەبانی كە دانیشتووی
وڵاتی بەریتانیایە، ئێستا بە سەردانێك
گەڕاوەتەوە كوردستان و ئەم هەفتەیە لەشاری
هەڵەبجە كۆنسێرتێك سازدەكات.
شەهێن تاڵەبانی، كە هەفتەی رابردوو كلیپە
نوێیەكەی بەناوی "دووری" بڵاوكردەوە، ئێستا لە
كوردستانە و بە (سڤیل)ـی راگەیاند، بڕیابوو
لەم سەردانەیدا چەند كارێكی هونەری ئەنجام
بدات، لەوانە سازكردنی دوو كۆنسێرت لە هەڵەبجە
و هەولێر، چونكە ساڵانێكی زۆرە لەكوردستان
كۆنسێرتی نەكردووە، گوتی "بەداخەوە هەوڵمدا
لەم سەردانەمدا لەهەولێریش كۆنسێرت بكەم،
بەڵام نەكرا، هەوڵدەدەم لەسەردانی داهاتوودا
بیكەم". شەهێن گوتیشی "هەفتەی داهاتوو دەچم بۆ
وڵاتی كەنەدا بۆ هەندێ كاری هونەری، لەوێشەوە
دەچمەوە بۆ وڵاتی بەریتانیا".
|