|
سڤیل:
بەڕێوبەرایەتی گشتی سینەما لەهەولێر
فیستیڤاڵێكی كورتە فیلم بەناونیشانی "نا بۆ
توندوتیژی دژ بەئافرەتان" لە 25ی ئەم مانگە لە
"هۆڵی گەل" ساز دەكات، كە 15 كورتە فیلمی نوێ
بەرهەمهاتوون لە فیستیڤاڵەكە نیشان دەدرێن.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سینەما ئاماژە
بۆ ئەوە دەكات، فیلمەكان لەلایەن رێخراوەكانی
كۆمەڵگای مەدەنی بەرهەمهاتوون و گرنگی بە
كەیسی ئافرەتان دەدات لەكوردستاندا.
ئەم فیستیڤاڵە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و ئەمساڵ
بۆ یەكەمجار چوار ئافرەتە دەرهێنەری تازە
بەفیلمەكانیان بەشداری دەكەن و راگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی گشی سینەما باس لەوە دەكات
"چوار ئافرەتی دەرهێنەر لە فیلمەكانیاندا
بەرجەستەی ئەم هەموو ناهەمواری و توندوتیژییە
كۆمەڵاتییە دەكەن، كە لەنێو كۆمەڵگادا دژیان
كراوە، فیلمەكانیشیان دەچنە پێشبڕكێی سەرەكی
لەگەڵ دەرهێنەرە هاوكارەكانیان بەبێ هیچ
جیاوازیەك بۆ وەرگرتنی هەشت خەڵاتی سەرەكی، كە
بەڕێوبەرایەتی فیستیڤاڵ ئامادەی كردووە".
|