سەنار شەرمنە  

 

 

سڤیل: بێخاڵ حوسێن
كەمانژەنی لاو سەنار محەمەد، كە خاوەن دوو كلیپی پارچە مۆسیقایە راگەیاند، هەرچەندە ئەو كەسێكی شەرمنە، بەڵام پێی خۆشە لەداهاتوودا دەست بەگۆرانیگوتن بكات و لەدانانی ئاواز بۆ گۆرانیبێژەكان بەردەوام بێت.
سەنار محەمەد دەڵێ "ئەو كەسەی مۆسیقای بە من ناساند باوكی خۆشەویستم بوو، بەڵام مامۆستا ئازاد محەمەد زۆر هانیدەدام بۆئەوەی بەردەوام بم، هەر ئەویش فێری مۆسیقای كردم". سەنار ئاماژەی بەوەشدا لەبنەماڵەی ئەواندا كەس هونەرمەند نییە، بەڵام هونەردۆستن، گوتیشی "باوكم و براكەم دەنگیان خۆشە، بەدڵنیاییەوە پێم خۆشە دەست بەگۆرانیگوتن بكەم، بەڵام جارێ بیرم لێ نەكردۆتەوە". سەنار محەمەد كە تائێستا ئاواز و هۆنراوەی بەچەند گۆرانیبێژێك داوە، ئاشكراشیكرد گۆرانیبێژی دیكەش داوای ئاواز و هۆنراوەیان لێی كردووە، كە لەداهاتوودا گۆرانییەكان تۆمار دەكرێن.
لەبارەی دوو كلیپە مۆسیقییەكەی سەنار گوتی "هەردووكیانم بەدڵە، خەڵك بەشێوەیەكی گشتی دەستخۆشییان لێكردووم، سوپاسیان دەكەم". گوتیشی "لەرووی مادییەوە كەس هاوكاری نەكردووم و هەمووی لەسەر ئەركی خۆم بووە".
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com