ساریە ئاهەنگی سەری ساڵ لە هەولێر ساز دەكات  

 

 


سڤیل:
گۆرانیبێژی سوری ساریە سەواس ئاهەنگی سەری ساڵ لەهەولێر ساز دەكات، كە گۆرانیبێژێكی كوردیش بەشداری تێدا دەكات. سەرچاوەیەكی ئاگادار بە (سڤیل)ـی راگەیاند، گۆرانیبێژی سوری ساریە سەواس دێتە هەولێر و لە هۆڵی ئاشتی ئاهەنگێك ساز دەكات و گوتی "جگە لە ساریە چەند گۆرانیبێژێكی عێراقی بەشداری لە ئاهەنگەكە دەكەن، هەروەها هەڤاڵ ئیبراهیم بەچەند گۆرانییەك بەشداری دەكات". ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا كە تائێستا رۆژی ئاهەنگەكە دیاری نەكراوە و نرخی بلیتەكانیش سێ جۆرە.
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com