|
سڤیل:
هونەرمەند كاروان كامل سەرجەم كارەكانی
ئەلبوومە نوێیەكەی تەواوكرد، كە لە 11 گۆرانی
پێكهاتووە، بەڵام هێشتا ناوی بۆ ئەلبوومەكە
دانەناوە.
كاروان كامل بە(سڤیل)ـی راگەیاند، سەرەتای
ساڵی نوێ ئەلبوومە نوێیەكەی بڵاودەكاتەوە و
هەفتەی داهاتووش یەكێك لەگۆرانییەكان كلیپ
دەكات، لەبارەی ئەلبوومەكە كاروان گوتی "ئەم
ئەلبوومەكە لە 11 گۆرانی پێكهاتووە، دوو
گۆرانیشی بەزاراوەی سۆرانییە و نۆ گۆرانی
كرمانجییە، كە سەرجەم خەرجییەكان لەسەر ئەركی
خۆم بووە". كاروان كامل ئەوەشی راگەیاند هێشتا
ناوی بۆ ئەلبوومەكە دیاری نەكردووە و هەفتەی
داهاتوو دەست بەوێنەگرتنی كلیپی یەكێك
لەگۆرانییەكان دەكات و گوتی دەڵێت "هیوام وایە
ئەلبوومەكەم ببێتە خزمەتێكی باش بۆ هونەری
كوردی و خەڵكانیش خۆیان دووربگرن لەكۆپیكردنی
ئەم ئەلبوومە".
|