|
سڤیل:
زانا دزەیی
هونەرمەندی كوردستانی باكور نیلوفەر ئەقبال
دوای دوو ساڵ لەپێشكەشكردنی بەرنامەكەی هەفتەی
رابردوو بەرنامەكەی راگرت و دەستی لەكەناڵی
TRT6 كێشایەوە.
سەرچاوەیەك لەكەناڵی TRT6 بە (سڤیل)ـی
راگەیاند، هونەرمەند نیلوفەر ئەقبال كە
پێشكەشكاری بەرنامەی "نیلوفەر رەنگین" بوو
لەكەناڵی TRT6 كە بەرنامەیەكی هونەری بوو،
هەفتەی رابردوو بەرنامەكەی راگرت و دەستی
لەكاركردن لەكەناڵەكەش كێشایەوە، لەبارەی
هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی نیلوفەر، ئەو
سەرچاوەیە گوتی "دوای ئەوەی چەندین هونەرمەندی
كوردستانی باكور چوونیان بۆ كەناڵی TRT6
رەتكردەوە و بەكەناڵێكی سەر بەحكومەتی
توركیایان وەسف كرد، نولیفەر لەو رەخنانە
بێزار بوو، بەڵام نولیفەر
لەدەستلەكاركێشانەوەكەی ئاماژەی بۆ ئەوە
كردووە كە بەرنامەكەی سانسۆری لەسەر بووە،
بەتایبەت ئەو بەرنامانەی لەگەڵ هونەرمەندانی
باشور ئەنجام دەدرا".
دووساڵ پێش ئێستا حكومەتی توركیا وەك بەشێك
لەمافە كەلتورییەكانی گەلی كورد لەباكور
كەناڵی TRT6 ی دامەزراند، بەڵام بەمارشی
نەتەوەی تورك پەخشی كەناڵەكە دەست پێدەكات.
|