|
سڤیل:
هونەرمەند سەعدون یونس دوای گەڕانەوەی یەكجاری
بۆ هەولێر، بووە بەڕێوەبەری گشتی كەناڵی
ئاسمانی هەولێر.
دوای پانزە ساڵ نیشتەجێبوون لەوڵاتی ئەڵمانیا،
ئەمساڵ هونەرمەند سەعدون یونس بڕیاری
گەڕانەوەی دا، لەوبارەیەوە سەعدون یونس بە
(سڤیل)ـی راگەیاند، "ئەم شارەزاییەی لەبواری
راگەیاندن و هونەر هەمە، پێمخۆشبوو لەرێگەی
كەناڵی هەولێر درێژەی پێبدەم و بتوانم لەو
بوارەدا خزمەتی زیاتر بكەم"، ئەوەشی ئاشكرا
كرد "لەبەرنامەمدایە تەمسیلی (كەونە دەركە)
درێژە پێبدەم و بەشی دووەمی بەرهەم بێنم و
هەموو ئەكتەرەكانی تەمسیلەكە بەشداری تێدا
بكەنەوە".
|