تارا گۆرانییەكی رۆمانسی كلیپ كرد  

 

 

سڤیل:
تارا رەسووڵ كلیپە نوێكەی لەهەولێر وێنەگرت، كە گۆرانییەكی رۆمانسییە بەناوی "چۆن بوو منت بیركەوتەوە". تێكستی حەمەسەعید ئیبراهیمە و ئاوازەكەی لەلایەن ئاریۆس حەمەسەعید دانراوە.
تارا رەسووڵ بە (سڤیل)ـی راگەیاند، دوای سەری ساڵ كلیپە نوێكەی بڵاودەبێتەوە، كە گۆرانییەكی نوێی رۆمانسییە، بەناوی (چۆن بوو منت بیركەوتەوە)و كۆمپانیای ئێم ستۆدیۆ بەرهەمی هێناوە، تارا گوتی "كلیپەكە لەدەرهێنانی هێمن ئەحمەد كۆییە و لەلایەن كامێرامان شابۆ وێنەی بۆگیرا، بڕیارە دوای سەری ساڵ بڵاوبێتەوە".
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com