كیژان و كانی بە خۆڕایی دەیكەن  

 

 

سڤیل:
هەردوو خانمە گۆرانیبێژ كانی و كیژان پێكەوە كۆنسێرتێك لەشاری سلێمانی ساز دەكەن.
بارزان ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەلاری هونەر لەسلێمانی بە(سڤیل)ـی راگەیاند، مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی بەبۆنەی سەری ساڵ كۆنسێرتێك بۆ هەریەك لە كانی و كیژان لە 3ی مانگ لەتەلاری هونەر ئەنجام دەدات، گوتیشی "كۆنسێرتەكە بەخۆڕاییەو هاتن بۆ هەمووانە، كە هەریەكە لە كانی و كیژان چوار گۆرانی پێشكەش دەكەن و كەناڵی كوردسات سەرپەرشتی ئامادەكاری كۆنسێرتەكە دەكات".
كارمەندێكی كوردسات رایگەیاند، بڕیاربوو ئەم كۆنسێرتە لەسەری ساڵ بكرێ، بەڵام چەند هونەرمەندێكی تر لەسەری ساڵ كۆنسێرت ئەنجام دەدەن، بۆیە 3ی مانگ دەستنیشانكرا بۆ كۆنسێرتەكەی كانی و كیژان، كە ئەمەش یەكەم كۆنسێرتی هاوبەشی ئەو دوو هونەرمەندەیە.
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com