شەوكەت ئەمین: خەڵاتەكەی یەلماز گۆنا لەهەموو خەڵاتەكانی ترم گرنگترە  

 

 

سڤیل:
هاوسەری دەرهێنەری كۆچكردووی كورد یەلماز گۆنا دوای بینینی فیلمی "شوێنێك بۆ یاری" خەڵاتی فەخری یەلماز گۆنای پێشكەش بە شەوكەت ئەمین كوركی دەرهێنەری فیلمەكە كرد.
دەرهێنەر شەوكەت ئەمین چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری لەفیلمی "شوێنێك بۆ یاری" بەدەستهێناوە، لەشەشەمین فیستیڤاڵی فیلم لەدهۆك، كە خاتوو فاتۆش گونەی هاوسەری دەرهێنەری كۆچكردووی كورد یەلماز گۆنا ئامادەی فیستیڤاڵەكە بوو، دوای نمایشكردنی فیلمی "شوێنێك بۆ یاری" لەدەرهێنانی شەوكەت ئەمین، خەڵاتی فەخری یەلماز گۆنای پێشكەش بە شەوكەت ئەمین كوركی كرد.
لەوبارەیەوە شەوكەت ئەمین بە(سڤیل)ـی راگەیاند "فیلمی شوێنێك بۆ یاری چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە، بەڵام خەڵاتی یەلماز گۆنا جیاوازە و لەهەموو خەڵاتەكان لەلای من گرنگترە". شەوكەت ئەمین نوێترین پڕۆژەی خۆیشی بۆ (سڤیل) ئاشكراكردو گوتی "بۆ ساڵی 2012 وێنە بۆ فیلمە نوێیەكەم دەگرم، كە بەرهەمی هاوبەشی كوردستان و ئەڵمانیایە، جارێ باس لەچیرۆكەكەی ناكەم، بەڵام لەكوردستان وێنەی دەگرم و لەئەڵمانیا مۆنتاژی دەكەم".
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com