شۆبان بە كوردی  

 

 

سڤیل: بێخاڵ حوسێن
شۆبان كە خاوەن چەندین گۆرانی عەرەبییە، بۆ یەكەمجار گۆرانییەكی كوردی بەناوی "هۆ هۆ" تۆماركردووە و لەتوركیا گۆرانییەكە كلیپ دەكات.
شۆبان گەنجێكی كوردە بەستایلی رۆژئاوایی گۆرانی دەڵێت و خاوەنی چەندین گۆرانی عەرەبییەو لەمیدیاكانی عەرەبی بایەخێكی زۆریان پێداوە، بە(سڤیل)ـی راگەیاند، گۆرانی داهاتووی بەزمانی كوردی دەبێت ئێستا بۆ تۆماركردنی گۆرانییەكە لەهەولێرە، گوتی "بۆ یەكەمجارە گۆرانی بەكوردی دەڵێم، ئاوازەكەی لەلایەن ئاریۆس حەمەسەعید و شیعرەكەی لەلایەن هێمن ئەحمەد دانراوە، بەناوی هۆ هۆ". شۆبان راشیگەیاند لەوڵاتی توركیا گۆرانییەكە كلیپ دەكات و كۆمپانیایەكی بەناوبانگ سپۆنسەری كردووە، "هیوادارم گۆرانییەكە بەدڵی هەموو لایەك بێت، بەتایبەت گەنجەكانی كوردستان".
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com