|
سڤیل:
دەزگای راگەیاندنی هونەری كوردفۆكس كۆنسێرتێكی
گەورە بۆ گەنجانی سلێمانی ئەنجام دەدات،
بەشداری پێنج گۆرانیبێژ و پێنج هونەرمەندیش
لەبوارە جیاجیاكاندا خەڵاتی رێزلێنانیان
پێدەبەخشرێت.
ئەم كۆنسێرتە رۆژی 13-1-2012 لەهوڵی تەلاری
هونەر لەسلێمانی، كاتژمێر 3ی پاش نیوەرۆ
ئەنجام دەدرێت، هونەرمەندەكان بریتین لە
"شەهێن تاڵەبانی، نازێ عەزیزی، سالار مەحمود،
دڵنیا قەرەداغی، شیلان عوسمان". هەروەها
بەهرەمەندی لاو داروین ئەحمەدی لەگەڵ گروپی
ئەفشاری بەگورانیگوتن بەشداری دەكات، هەریەك
لە "كەریم كابان، بورهان موفتیزادە، شەهێن
تاڵەبانی، نزار سەلامی، رووبار ئەحمەد"
لەكۆنسێرتەكەدا خەڵاتی رێزلێنانیان
پێدەبەخشرێت.
باوان رزگار سەرنووسەری دەزگای كوردفۆكس دەڵێت
"ئەم كارە بیرۆكەی خۆمە، ماوەیەكی زۆرە
لەبواری هونەری و راگەیاندن كار دەكەم و ئێستا
توانیم دەزگایەكی هونەریم دابمەزرێنم بۆ
خزمەتی گەنج و هونەرمەندان، ئەمەش یەكەم
پڕۆژەمانە و هیوادارم جێگەی رەزامەندی بێت،
بڕە پارەیەكی زۆری تێچووە و هەندێ كۆمپانیا
هاوكارمان بوون و دەزگای راگەیاندن و رۆشنبیری
پارتی دیموكراتی كوردستان لقی سلێمانی
هاوكارییەكی زۆری ئێمەی كرد بۆ جێبەجێكردنی
پێداویستییەكان، هەموو هاوكارەكانمان جێگەی
سوپاسن". ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا رۆژی پێنج
شەممە 12-1-2012 لە هوتێل شازاد پلازا كاتژمێر
3ی پاش نیوەڕۆ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ
هونەرمەندان ئەنجام دەدرێت.
|