لۆكە و میرە بە جلی زێرەڤانی  

 

 

سڤیل: زانا دزەیی
هەردوو گۆرانیبێژی لاو لۆكە و میرە سروودی "سەربەخۆبوون"ـیان لەسەربازگەیەكی زێرەڤانی لەشاری هەولێر كلیپ كرد، كە تێیدا لۆكە و میرە بە جلی زێرەڤانی وێنەی كلیپەكەیان گرتووە.
سروودی "سەربەخۆبوون" تێكستی محەمەدی حاجی قادر و میلۆدی هەڵكەوت زاهیرە، لەناوەڕاستی ساڵی رابردوو تۆماركرا و هەفتەی رابردوو لەلایەن دەرهێنەر محەمەد جەمیل لەسەربازگەیەكی زێرەڤانی لەشاری هەولێر سروودەكە كلیپكرا، جگە لە لۆكە و میرە كە جلی زێرەڤانیان پۆشیووە، نزیكەی 100 زێرەڤانی وەك كۆمبارس بەشدارییان لەكلیپەكەدا كردووە.
لەوبارەیەوە لۆكە دەڵێت "پەیامی من لەو سروودە سەربەخۆبوونی كوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە، كە دەبێت هونەرمەند پێش هەموو كەسێك داوای مافەكانی كوردستان بكات".
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com