|
سڤیل:
رێكەوت سەلام
كچە گۆرانیبێژی لاو ئاڤان عوسمان دوای ئەوەی
چەند ئەكاونتێك لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك
بەناوی ئەو دروستكراوە، دەڵێ ئەوە دڵگرانی
كردووم و لەبەرئەوەش ئێستا ئەكاونتی خۆم
دروستكردووە.
دوای سەركەوتنی لەبەشداریكردنی لەگەڵ گروپی
میوزیكی نەوای هەولێر، ئاڤان توانی ناوبانگێك
دروست بكات، لەبەرئەوەش لەتۆڕی كۆمەڵایەتی
فەیسبووك سێ ئەكاونت بەناوی ئەو دروستكراوە و
بەناوی ئەو قسە لەگەڵ خەڵك دەكەن، ئاڤان لە
لێدوانێكیدا بە(سڤیل)ی راگەیاند "پێشتر
لەفەیسبووك بەشدار نەبووم، بەڵام دوای ئەوەی
بەناوی منەوە چەندین ئەكاونت دروست كرا، ئەوە
منی زۆر دڵگران كرد، لێرەوە دەڵێم هیچ
ئاگادارییەكم نییە و ناچار بووم ئەكاونتی
تایبەت بەخۆم بكەمەوە، بۆیە هیواشم وایە كە
ئەو كەسانەی بەم كارە هەڵدەستن واز بێنن و
هونەرمەندان تووشی كێشە نەكەن".
|