كەمال و عەتا گۆرانی بۆ سلێمانی دەڵێن  

 

 

سڤیل:
هەردوو هونەرمەند كەمال محەمەد و عەتا ئەحمەد گۆرانی "بۆ سلێمانی"یان كلیپ كرد، كە پێكەوە گوتویانە، لە تێكستی سیروان حمەرەشید و ئاوازی سالار سەرمەندە، لەلایەن بڕیار فەتاح كاری دەرهێنانی بۆ كرا.
هونەرمەند كەمال محەمەد بۆ (سڤیل) گوتی "هەفتەی رابردوو لەشاری سلێمانی گۆرانییەكەمان كرد، بۆیەشە ئەم گۆرانییەم كلیپ كرد، چونكە بۆ ئەمڕۆی شاری سلێمانی گرنگە و گوزارشت لەغوربەت و خۆشویستنی سلێمانی دەكات و بەجێی نەهێڵی، هەر دووركەوتنەوەیەكم لەشاری سلێمانی دنیایەك بێتاقەتم دەكات". ئەم كلیپە بەهاوكاری سەروەت و یادگار جاف ئەنجامدراوە و بەرهەمی كۆمپانیای فۆكسە.
كەمال محەمەد كە چەندین ساڵە دانیشتووی سویدە، لەبەرنامەی دایە بۆ یەكجاری بگەڕێتەوە شاری سلێمانی، گوتیشی "بەڵام جارێ نا، چەند كارێك هەن دەبێ جێبەجێیان بكەم، ئینجا بەیەكجاری دەگەڕێمەوە شارەكەم".
 

 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com