|
سڤیل:
حەیرانبێژی بەناوبانگ حەسەن سیساوەیی ئەمساڵ
تەمەنی بووە 100 ساڵ و هێشتا لەقسەخۆش و
نوكتەكانی دانەبڕاوە، بەڵام توانای حەیران
گوتنی نەماوە.
ساڵی پار حەیرانبێژی حەسەن سیساوەیی
لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەنەی هەولێر
ئاشكرایكرد ساڵی 1912 لەدایكبووە، كەواتە
ئەمساڵ ناوبراو تەمەنی بۆتە 100 ساڵ و
تەندروستی زۆر باشە و ئێستاش لەگەڵ ئەو
خەڵكانەی دەچن بۆ لای نوكتەی خۆش دەگێڕێتەوە و
حەز لەدانیشتنی كۆمەڵەكی دەكات.
سیساوەیی ئێستا لەگوندی باسرمە دەژی و تائێستا
ژنی نەهێناوە و چەند جارێك لەسەر ئەوە پرسیاری
لێكراوە و گوتوویەتی "حەزم لەكچێك بوو، بەڵام
نەبووە قسمەتم".
|