|
سڤیل:
زانا دزەیی
هونەرمەند نادیە كە دانیشووی وڵاتی كەنەدایە
رایگەیاند، ساڵی 2012 وەك ساڵەكانی دیكەی، بۆ
پەروەردەكردنی دوو منداڵەكەی تەرخان دەكات.
نادیە 27 ساڵە لەوڵاتی كەنەدا نیشتەجێیە، شەش
ساڵە بەرهەمی نوێی نییە، پێشتر
لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ (سڤیل) هۆكارەكەی بۆ
بەخێوكردن و پەروەردەكردنی دوو منداڵەكەی
گێڕایەوە، لەلێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) گوتی
"ئەمساڵیشم وەك پێنج ساڵەكەی تر خەریكی
منداڵەكانم دەبم، حەقیان بەسەرمنەوە هەیە،
نامەوێ لەكاتی منداڵەكانم بگرم بۆ ئیشە
هونەرییەكانم جێبەجێ بكەم، بەڵام ئەگەر كارێكی
بەپەلە هاتە پێشەوە رەنگە بەرهەمم هەبێت".
نادیە ئەوەشی راگەیاند چەند گۆرانییەكی نوێی
ئامادەن، بەڵام هێشتا تۆماری نەكردوون،
لەداهاتوودا لەئەلبوومێك كۆیان بكاتەوە.
|