|
سڤیل:
گۆرانیبێژی میللی فاخیر هەریری، كە چوار ساڵە
لەوڵاتی فیلەندا نیشتەجێیە بە(سڤیل)ـی
راگەیاند، گۆرانییەكی بەزمانی فینلەندی
تۆماركردووە و لەوێش كلیپی بۆ دەكات.
فاخیر هەریری چەند وێنەیەكی خۆی لەماڵپەرەكەی
خۆی بڵاوكردۆتەوە، كە ستایلی جلوبەرگی خۆی
گۆڕیوە بۆ فیلەندی، لەلێدوانێكیدا بۆ (سڤیل)
گوتی "گۆرانییەكی نوێم بەزمانی فینلەندی
كردووە، ئەم گۆرانییە بۆ كورد نییە، پێشكەشی
فیلەندییەكانم كردووە، بۆئەوەی بزانن كورد
بەتوانایە دەتوانێ بەهەموو زمانێك گۆرانی
بڵێت". فاخیر ئەوەشی راگەیاند گۆرانییەكە
لەفینلەندا كلیپ دەكات و لەوێش بڵاوی
دەكاتەوە، گوتیشی "لەبەرئەوەی ئەم گۆرانییەم
بۆ فینلەندییەكان كردووە، ئەگەر بەسەردان
بگەڕێمەوە هەولێر ئەو جلوبەرگە لەبەر ناكەم".
|