|
سڤیل:
گۆرانیبێژ سیریل كە ئێستا لەوڵاتی سوید
نیشتەجێیە و خاوەن دوو گۆرانییە، بۆ
تۆماركردنی گۆرانییەكانی ئەلبوومە نوێكەی
دێتەوە كوردستان.
گۆرانیبێژ سیریل بە (سڤیل)ـی راگەیاند، سەرجەم
ئاوازەكانی ئەلبوومەكەی لەلایەن هونەرمەند
هەڵكەوت زاهیر ئامادەكراوە، تائێستا ناوی بۆ
دانەناوە، "ئەم ئەلبوومە لەهەشت گۆرانی
پێكهاتووە، یەكێك لەگۆرانییەكانم پێشكەشە
بەباوكی خواڵێخۆشبووم كە تێكستی دكتۆر
فەرەیدون عەبدولبەرزنجییە، ئێستا خەریكی
پڕۆڤەكردنی گۆرانییەكانم، لەداهاتوویەكی
نزیكدا دەگەڕێمەوە كوردستان و دەنگی
گۆرانییەكان تۆمار دەكەم".
|