|
سڤیل:
خانمە هونەرمەند هۆزان دەروێش كە جگە
لەگۆرانیگوتن پێشتر چەندین لاوكی گوتووە و
بەدەنگێكی سەركەوتوو لە لاوك گوتن وەسف كراوە،
بە(سڤیل)ـی راگەیاند، لەداهاتوودا دەست بە
لاوك بێژی دەكاتەوە.
هونەرمەند هۆزان دەروێش خاوەن دوو ئەلبوومی
بڵاوكراوەیە، سێ ساڵە بەرهەمی نوێی نییە،
هۆكارەكەشی بۆ نەبوونی مادی و سەرقاڵی ژیانی
رۆژانەی گێڕایەوە، بەڵام بە(سڤیل)ـی راگەیاند
"راستە خەڵك دەنگی منی پێخۆشە لەگوتنی لاوك،
بۆیە هەوڵدەدەم لەسەر گوتنی لاوك بەردەوام بم،
جگە لەوەش پێم خۆشە ئەمساڵ هەندێ كاری هونەریم
ئەنجام بدەم، چونكە ماوەیەكی زۆرە كاری نوێم
نەكردووە".
|