|
سڤیل:
گۆرانیبێژی عێراقی محەمەد سالم ساڵی 1987
لەبەغدا لەدایكبووە، بەگۆرانی "گەلب گەلب" و
"بەل بەلا" ناوبانگێكی زۆری لەعێراق و دەرەوەی
عێراق دەركرد، بۆ یەكەمجار گۆرانییە نوێیەكەی
لەرەواندوز كلیپ كردو لەوكاتەدا (سڤیل) چوار
پرسیاری ئاراستە كرد.
سڤیل: چەندجارێك هاتووی بۆ كوردستان، بیرت
لەوە نەكردۆتەوە لەگەڵ گۆرانیبێژێكی كورد
گۆرانییەكی دوێت بكەن؟
محەمەد سالم: نەخێر، چونكە جگە لە(زەكەریا
عەبدوڵڵا) و (لوی نانە) كەسی تر ناناسم، بەڵام
گۆرانی دوێتم لەگەڵ مامۆستام (نەسرەت بەدر)
هەیە، پاشان من زمانی كوردی نازانم، تەنیا
چۆنی و سوپاس دەزانم.
سڤیل: چۆن بوو بڕیارتدا لەكوردستان "رەواندوز"
كلیپە نوێیەكەت بكەی؟
محەمەد سالم: دڵم بەكوردستان دەكرێتەوە
بەتایبەت هەولێر، زۆربەی ئاهەنگەكانم لەهەولێر
بووە، بۆیە ویستم لەدیمەنە جوانەكەی رەواندوز
كلیپەكەم بكەم، ئێستاش كلیپە نوێیەكەم یان
لەبەیروت یاخود لەهەولێر دەكەم.
سڤیل: بەگۆرانی "گەلب گەلب" ناوبانگت دەركرد،
كامە گۆرانی خۆت زیاتر خۆشدەوێت؟
محەمەد سالم: هەموو گۆرانییەكانم خۆشدەوێت،
دەزانم جەماوەرەكەشم هەموو گۆرانییەكانی منیان
بەدڵە، من گۆرانییەك ناكەم خەڵك گوێی لێ
نەگرێ، لەگەڵ مامۆستای خۆشەویستم (نەسرەت
بەدر) و (زیا میالی) دەزانم چی دەكەم.
سڤیل: بۆچی هەموو گۆرانییەكان لەسەر ستایلی
عێراقییە، بۆچی هەوڵتنەداوە لەم ستایلە
دەربچی؟
محەمەد سالم: راستە گۆرانییەكانم عێراقین،
چونكە من عێراقیم، بەس پێم سەیرە بۆ یەكەمجارە
ئەم پرسیارەم لێ دەكرێ، بەڵام لەگۆرانییە
نوێیەكەم هەوڵدەدەم ستایلەكەی بگۆڕم.
|