|
سڤیل:
تریفە ئازاد
ئەكتەری بەئەزموونی كورد حاجی مەكی، كە بە
عەلییە فەندی ناسراوە، گلەیی لەكەناڵە
كوردییەكان دەكات، چونكە دەڵێ بەپارەكی زۆر
درامای بێگانە دەكڕنەوە و پارە بەدرامای كوردی
نادەن.
حاجی مەكی لەلێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) گلەیی
لەكەناڵە كوردییەكان كردو گوتی "من حەز دەكەم
خزمەت بەبواری درامای كوردی بكەم، بەڵام
كەناڵەكانی خۆمان درامای بێگانە بەپارەیەكی
خەیاڵی دەكڕن و نیشانی خەڵكی ئێمەی دەدەن، بۆ
خۆمان دراما ئامادە نەكەین بۆ چاومان لەدەستی
بێگانە بێت". حاجی مەكی فیلمە سینەماییەكەی
خۆی بەنموونە باس دەكات و گوتی "فیلمێكی
سینەماییم كردووە چوار دەفتەر دۆلاری تێچووە،
رۆیشتم بۆ كەناڵێك لێم بكڕێتەوە، پێمگوتن
بەچەند دەتانەوێ، دەڵێن بە سێ دەفتەر! ئاخر بە
سێ دەفتەر ماڵی پاشایەكت پێ نیشان نادەن، من 5
هەزار كەس بێنم كار بكات، باشە چۆن بە سێ
دەفتەر دەكرێت!". |