جانێ:  بە هاوكاری کاک نێچیرڤان ئەلبوومەكەم تەواوكرد  

 

 

سڤیل: هەژار مەموزینی
جانێ ئێستا لەكوردستانەو بە(سڤیل)ـی راگەیاند، هاتۆتەوە كوردستان بۆئەوەی ئەلبوومە نوێیەكەی بڵاوبكاتەوە.
هونەرمەند جانێ دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیایە، دوای چوار ساڵ كاركردن، ئەلبوومە نوێیەكەی تەواوكرد، كە لەیانزە گۆرانی پێكهاتووە و ئێستا لەكوردستانە، لەگەڵ كۆمپانیایەك گرێبەست بكات بۆئەوەی بڵاوی بكاتەوە، جانێ بە(سڤیل)ـی گوت "ئەلبوومی ئەمجارەم لەگەڵ ئەلبوومەكانی پێشووم زۆر جیاوازترەو گۆرانی سۆرانی و كرمانجی و زازاكی تێدایە، كە لەیانزە گۆرانی پێكهاتووەو زۆربەی هۆنراوەكان هی مەتین بارزانییە". جانێ ئەوەشی راگەیاند، هێشتا دیاری نەكردووە كام كۆمپانیا كاری بڵاوبوونەوەكە دەگرێتەئەستۆ، گوتیشی "زۆر سوپاسی كاك ئیجرا و كاك نێچیرڤان بارزانی دەكەم بۆ ئەم ئەلبوومە هاوكاریان كردووم، ئەگەر ئەوان نەبوان، نەمدەتوانی وا بەئاسانی كارەكان جێبەجێ بكەم".

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com