نارینا لە توركیا سورپرایزەكە دروست دەكات  

 

 


سڤیل:
نارینا كوردی بۆ نەورۆز گۆرانییەكی سۆرانی بڵاودەكاتەوە، كە بەم نزیكانە لەتوركیا كلیپەكەی بۆ ئەنجام دەدات.
نارینا كوردی كچە گۆرانیبێژی كوردستانی باكوور، كە ئێستا لەهەولێر نیشتەجێیە، بە(سڤیل)ـی راگەیاند، جارێ بیر لەدروستكردنی ئەلبووم ناكاتەوە، بەڵام گۆرانییەكی بەشێوەزاری سۆرانی ئامادەكردووە، گوتی "ئەم گۆرانییە زۆر تایبەتە وەك سورپرایزێك ئامادەم كردووە، لەنەورۆز بڵاوی بكەمەوە، بڕیارە لەناوەڕاستی ئەم مانگە لەتوركیا كلیپی بۆ بكەین، دڵم بەم گۆرانییە خۆشە". نارینا ئاماژەی بەوەشدا ئێستا گۆرانییەكە ئامادەیە و لەبەرهەمهێنانی كۆمپانیای تیكۆیە.
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com