|
سڤیل:
هونەرمەند نیزام شوكر رایگەیاند لەمانگی
لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا ئامادەیە بەبێ
بەرامبەر مەولوود بۆ خەڵك بكات.
هونەرمەند نیزام شوكر، كە چەند ساڵێكە وازی
لەگۆرانی گوتن هێناوە و تەنیا سروودی ئاینی
دەڵێت و مەولوود بۆ خەڵك ئەنجام دەدات، چەندین
سروود و گۆرانی دینی بڵاوكردۆتەوە، لەبارەی
هاتنی مانگی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام
"مانگی مەولوود". نیزام شـوكر بە (سڤیل)ـی
راگەیاند "بەم بۆنەوەیە ئامادەم بەخۆڕایی
مەولوودی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت
بخــــــوێنمەوە، ئەوەش تەنیا لەبەر خۆشەویستی
من بۆ پێغەمبەر و یادی لەدایكبوونی".
هونەرمەند نیزام شوكر دوای وازهێنانی لەگۆرانی
گوتن سەردانی ماڵی خوای كردو گوتی "سروودی
دینی حەرام نییە، بۆیە ئێستا تەنیا سروود و
گۆرانی دینی دەكەم، ئەویش عیبادەتە".
|