|
سڤیل:
لەراستیدا كۆمەڵێك كاری سینەمایی هەن، كە
ناونیشانی شارۆچكەكەی سەرسنووریان هەیە،
بەناوبانگترینیشیان ئەو فیلمەیە، كە لەساڵی
1935 بەرهەم هاتووە، هەر یەكە لەهونەرمەندان
پۆڵ مۆنی و بیتی دیڤیز رۆڵیان تێدا بینیوە،
سیناریۆكەی لەرۆمانێكی پۆلیسی وەرگیراوە، كە
ساڵێك بەر لەفیلمەكە لەلایەن كارول گریم
نوسراوە، لەفیلمەكەدا پۆڵ مۆنی رۆڵی پیاوێكی
مەكسیكی دەبینێت، كە لەگازینۆیەك كار دەكات و
بیتی دیڤیزیش رۆڵی ئافرەتێكی شێت دەبینێت،
لەساڵی 1989 فیلمێكی تر، هەر بەو ناوە
دەركەوت، دواتریش درامایەكی تەلەفزیۆنی بەو
ناوە هەبوو، لەساڵی 1995 كیت بلانشێت لەفیلمێك
بەشداری كرد، كە ئەویش ناوی شارۆچكەكەی
سەرسنوور بوو.
دوایین فیلم كە بەناوی شارۆچكەكەی سەرسنوور
بەرهەمهاتووە، ئەو فیلمەیە كە لەلایەن جێنیفەر
لوپیز رۆڵی سەرەكی فیلمەكە دەبینرێت، ئەو
فیلمە ناونیشانێكی لاوەكیشی هەیە بەناوی
(لەبیركراوەكان) بەفەرەنسیش فیلمەكە بەناوی
لەبیركراوەكانی خواریز ناسراوە، خواریزیش
شارۆچكەكەی سەرسنوورە، ئەو فیلمە بە
دیكۆمێنتەوە لەو رووداوانە دەڕوانێت، كە
چەندین باكگراوندی سیاسی و چینایەتی هەیە، ئەو
فیلمە لەلایەن گریۆری ناڤا كاری دەرهێنانی بۆ
كراوە، لەسەرەتای فیلمەكەدا چەند كۆمێنتێك
دەنوسرێ، كە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەمریكا
لەبەرامبەر رێكەوتنە بازرگانییەكان هەڵپەرستە،
بۆیە چەندین كۆمپانیا لەو دیوی سنووری
خۆیانەوە كارگەكانیان دەكەنەوە، لەیەكێك
لەكارگەكان ماددی و جوانكاری و مكیاژی
ئافرەتان دروست دەكرێت، دەستی كاریش ئەو
ئافرەتە مەكیسكیانەن، كە بە بڕێك پارەی كەم
كارێكی زۆر دەكەن.
لەو فیلمەدا ئەكتەری بەناوبانگ جێنیفەرلوپێز
رۆڵی رۆژنامەنووسێكی چالاك دەبینێت، كە زۆر
حەزی لەپیشەی رۆژنامەگەرییە، لەرۆژنامەی
شیكاغۆ سینتینیل كار دەكات، دەیەوێت وەك
پەیامنێری جەنگ بچێتە عێراق، بەڵام
سەرنووسەرەكەی كە مارتن شین دەورەكەی دەبینی،
لەبری عێراق رەوانەی مەكسیكی دەكات، بۆ ئەوەی
بەدواداچونێك بۆ ئەو كرێكارە ئافرەتانە بكات،
كە دەكوژرێن و لاشەیان فڕێ دەدرێت، لوریناش كە
كچە رۆژنامەنووسەكەیە بەدڵگەرمییەوە ئەو كارە
وەردەگرێت و بە ئومێدی ئەوەی دوای سەركەوتنی
لەو ئەركە رەوانەی عیراق بكرێت، بۆیە روو
لەشارۆچكەی خواریز دەكات، كە لەمەكسیك
دەكەوێتە سەرسنور، لەوێ بە هاوكاری هاوڕێیەكی
رۆژنامەنووسی بەناوی دیاز كە ئەكتەرەكە
ئەنتۆنیۆ باندیراسە خاوەن رۆژنامەیەكی لۆكاڵە،
یەكەم كاری لۆرینی رۆژنامەنووسیش دۆزینەوەی
یەكێك لەقوربانیەكانی توندوتیژی ژنانە، كە
ناوی ئیڤایە "مایا زاباتا ئەكتەرەكەیە". ئیڤا
لەلایەن شوفێری پاسێك و پیاوێكی تر دوای
لاقەكرانی هەوڵی كوشتنی دراوە، بەڵام دواتر بە
هۆش خۆی دێتەوە و دەگەڕێتەوە ماڵ، لەوێش
رۆژنامەنووسان لورین و دیاز دەبینێت.
كاتێك لۆرین بە دوای كێشەكەی ئیڤا دادەچێت،
كۆمەڵێك كێشە و تاوانی تر ئاشكرا دەكات، وا
دەردەكەوێت كە كوشتن و هەتككردنی كۆمەڵێك ژن
كە ژمارەیان چەند هەزارێكە تەنها بە تەنها
كێشە نییە، بەڵكو كێشەی تر هەن، لەوانە
گەندەڵی، توندوتیژی پۆلیس، مافیاكان، دووڕوویی
یاسا لە وڵاتەكە، نەبوونی ئازادی كاری
رۆژنامەنووسی، كە لەئەنجامیشدا هەر ئەو كێشانە
كوشتن و هەتكردنی ئافرەتان پەردەپۆش دەكات.
لۆپێز لەو فیلمەدا بە نواندنی كارەكتەری
رۆژنامەنووسێكی ئافرەت، كە دواجار خۆشی لەسەر
كارەكەی و لەسەر ئافرەتبوونی هەر لەشارۆچكەكەی
سەرسنوور رووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە،
توانیویەتی سەرنجی بینەران بۆ خۆی رابكشێت، بە
جۆرێك كە لەهەڵسەنگاندندا، ئەو فیلمە بە
چاكترین فیلمەكانی جێنفەر لوپێز دابندرێت، ئەو
فیلمەش لە واقیع وەرگیراوە، لەساڵی 2001 تەرمی
8 ئافرەتی مەكسیكی رەنگئەسمەر دۆزرایەوە، ئەو
كاتە دیانا واشنتۆن كچە رۆژنامەنووسی ئەمریكی
بەدواداچوونی بۆ كرد، بـــڵاویكردەوە، كە
سەرنجی زۆربەی رێكخراوەكــانی مافی مرۆڤی بۆ
ئەو دیاردەیەی مەكـــــسیك راكێشا.
|