|
سڤیل:
هێمن مامەند
كۆمپانیایەكی ئەمریكی تایبەت بە دروستكردنی
چەقۆ بۆ هێزەكانی مارێنز، چەقۆیەك بەناوی
هونەرمەند و حەیرانبێژی كورد عارەب عوسمان
دروست دەكات. عارەب عوسمان كە لە رێگای
هاورێیەكی كۆنی خۆیەوە ئەو هەواڵەی پێگەیشتوە،
كە لە ئەمریكا دەژی. عارەب وتی "ئەو برادەرەم
ناوی محەمەد بوو لاعیبی تێنس بوو، من وامزانی
لە شەڕی عێراق و ئێران كوژراوە، بەڵام پاشان
زانیم لە ئەمریكا دەژی". لە بارەی چۆنیەتی
دروستكردنی ئەوچەقۆیەش بە ناوی ئەوەوە، وتی
"محەمەد لە كۆمپانیایەكی ئەمریكی بۆ
دروستكردنی چەقۆ بۆ هێزەكانی مارێنز كار
دەكات، شەوێك بەرپرسی ئەو كۆمپانیایە منی لە
كەناڵی زاگرۆس بینیبوو، محەمەدیش گوتبووی ئەمە
هاوڕێی منە، ئەویش گوتبووی چەقۆیەك بەناوی
ئەوەوە بۆ هێزەكانی مارێنز دروست دەكەم".
ئەو چەقۆیە نرخی 140 دۆلارە و بە پیتی
ئینگلیزی ناوی عارەب عوسمانی لەسەر نوسراوە و
ئیمزای بەرپرسی كۆمپانیاكەشی بەسەرەوەیە،
عارەب عوسمانیش دەڵێ "هەر سەربازێكی ئەمریكی
لەهەر پلەیەك بێـت، كە ئەو چەقۆیەی لە لای
هەركەسەك بینی، دەبی تەحیەی لەبۆ بكات، ئەوجا
برا ئەوەیە چیرۆكی ئەوچەقوەی!"
|