|
سڤیل:
جیما ئارتەرتون كە تەمەنی لە سەرووی بیست
ساڵیە لەسەرەتای ئەمساڵدا لەچوار فیلمدا
دەركەوت، كە لەرووی ناوەڕۆكەوە زۆر لەیەكتر
جیاواز بوون، دوایین فیلمیشی لەفیستڤاڵی كان
نمایشكرا، لەدیمانەیەكی رۆژنامەی حەیاتی
لەندەنی باس لەكارەكانی خۆی دەكات و
بۆچوونەكانی لە مەڕ سینەما دەخاتە روو.
تەنها لەساڵێكدا لەچوار فیلم بەشداری كرد، زۆر
بە خێرا ناوی هاتە لیستی ئەستێرە جوانەكانی
سینەمای دونیا، لەو بارەیەوە جیما بۆ رۆژنامەی
حەیات، ئەو هەنگاوانەی خۆی بە "خەون" وەسف
دەكات و دەڵێ "لەراستیدا من ئێستا لەناو
چیرۆكێك ژیان دەكەم لەخەیاڵ سەیرترە،
بەشێوەیەك كە هەندێك جار وادەزانم لەبێداریدا
خەون دەبینم، من لەساڵی 2007 خوێندنم
لەقوتابخانەی درامای شانیشنی بەریتانی (رادا)
تەواو كردووە، دوای تەواوكردنی خوێندن
راستەوخۆ هەلی كاركردنم بۆ رەخسا، ئەویش لەسەر
تەختی شانۆ گڵوب بوو، كە تایبەت بوو
بەشانۆنامەكانی شكسپیر، دواتر لەدرامایەكی
تەلەفزیۆنی بەشداریم كرد، بەناوی (تیس دور
پێرفیل) كە لەیەكێك لەرۆمانەكانی توماس هاردی
وەرگیراوە، لەساڵی 1976 كراوەتە فیلم، دواتریش
لەچەند فیلمێك بەشداریم كرد، وەك ئەوەی باس
دەكرێت، خۆشم ئەو ساڵ بەو ساڵە دادەنێم، كە
ناوبانگی جیهانیم وەرگرتووە".
وەك پێشتر باسكرا، جیما لەو چوار فیلمەیدا
لەناو ستایل و ناوەڕۆكی جیاوازدا كار دەكات،
دواكاری جیما كە فیلمی تامارا درۆ بوو، ئەو
بۆچوونەی لەسەر جیما تۆخكردەوە، كە بە نیوەی
ئەوروپی و نیوەی هۆلیۆدی ناو دەبرێت، جیما
كاتێك ئەو پرسیارەی رووبەڕوو دەكرێتەوە،
لەوەڵامدا دەڵێ "مەسەلەكە هەر بەو شێوەیە كە
باس دەكرێت، من تا ئێستا لەهۆلیۆد جگە لەرۆڵی
ناو موغامەرەكان رۆڵی ترم نەبینیوە، بەڵام
دەرهێنەری گەورەی بەریتانی ستیڤن فریرز تامارا
درو، كە لەكتێبێك وەرگیراوە، رۆڵێكی رۆمانسیم
بینیوە، ناوەڕۆكەكەی باس لە ئافرەتێكی لادێیی
دەكات، كە ئەو ناوەڕۆكە هیچ پەیوەندیەكی لەگەڵ
فیلمەكانی تر و كارەكانی تری جیمس بۆند نییە،
من ئەو هەمەڕەنگیەم پێخۆشە".
بەڵام چ هۆكارێك هانی دەرهێنەرە بەریتانیەكە
دەدات، ئافرەتێك كە لەناو فیلمی
جەربەزەییەكاندا بێنێتە ناو فیلمێكی رۆمانسی،
جیما كاتێك ئەو پرسیارەی لێدەكرێت، بەر
لەهەموو شتێكی پرسیارێكی وەها بە هەڵە دەزانێت
و دەڵێ "ئەوانەی ئەو پرسیارە دەكەن، ئەوەیان
لە بیركردووە، من پێشتر لەدرامای تیس
دورپێرفیل بەشداریم كردووە، تیس كارەكتەرێكە
لەلوتكەی رۆمانسیەت دایە، واتە بەر لەوەی من
لەلایەن هۆلیۆدەوە كەشف بكرێم، من رۆڵی
رۆمانسیم بینیوە، جا ئەو دراما بەریتانیە و
دەرهێنەرەكەش بەریتانیایە، فیریرز دانی
بەوەدانا كە كاتێك دراماكەی منی بینیوە،
بەڵێنی بە خۆی داوە كە رۆژێك كارم لەگەڵ بكات،
بۆیە ئەو رۆژەش هاتە دی".
جیما لەفیلمێكدا كچێكی جوانە، لەفیلمێكی تر
زۆر ناشیرینە، باس لەو بەسەرهاتە خۆشە دەكات و
دەڵێ "من لەفیلمی ونبوونی ئەلیس كاتێك تێستم
پێكرا، دەرهێنەر ئامادە نەبوو، لەبەرامبەر
كامیرا تێستم پێ بكات، چونكە پێشتر منی دیبوو،
چونكە دەیزانی زۆر جوانم بەكەڵكی ئەو
كارەكتەرە نایەم، بۆیە بە بەڕێوەبەری كارەكانم
گوت، ئامادەم بە مكیاژ سیمای خۆم دزێو بكەم،
دواتر دەرهینەر رازی بوو تێستم بكات، كاتێك
نیو كاتژمێر تێستی كردم، لەو كاتە هیچ وشەیەكی
نەدركاند، بۆیە من دڵنیا بووم، كە لەوەرگرتنی
ئەو رۆڵە لەفیلمەكە فەشەلم هێناوە، وەرم
ناگرن، بەڵام دواتر پەیوەندیان پێوەكردم،
گوتیان رۆڵەكە بە تۆ دراوە، بۆیە گوتومە
زۆرجار زێدە جوانیەكەم كێشەی بۆ دروست كردوم و
لەبەرژەوەندی من دانییە".
ئەگەر كچە ئەكتەرەكانی تر جوانكاری بۆ
جوانبوون دەكەن، بەڵام جیما بۆ خۆ ناشیرینكردن
پەنای بردۆتە بەر مكیاژ، لەبارەی نەشتەرگەری
جوانكارییەوە جیما دەڵێ "من خۆم جوانكاری
ناكەم، ناشتوانم لەبارەی كەسانی ترەوە قسە
بكەم، چونكە ئەوە شتێكی زۆر تایبەتمەندە و
شەخسیە، نازانم خۆشم رەنگە لەقۆناغەكانی تری
تەمەنم ئەنجامی بدەم، بەڵام ئێستا بڕوام پێی
نییە".
|