|
كچە
نیگاركێش نیگار عەبدولسەلام، لە لێدوانێكی بۆ
سڤیل ئەوەی رەتكردەوە، بەشداری لە كاری نواندن
بكات و هەر لە لێدوانەكەشی دا باس للە
كەموكورییەكانی بواری شێوەكاری دەكات لە
كوردستان.
نیگار ئەمساڵ لە دوو پێشەنگای هاوبەشدا
بەشداری كردووە، قوتابی بەشی سێیەمی
شێوەكارییە، نیگار لە لێدوانێكی دا بباسی
خولیای شێوەكاری كرد و وتی" من لە منداڵییەوە
وێنە دەكێشم، خونە بە دروستكردنی تابلۆی جوان
دەبینم، كە گەورەش بووم، ویستم ئەو خەونەی خۆم
تێر بكەم، ئێستا لە گەڵ ئەو هونەرە تێكەڵ،
بۆیەش ئامادەنیم، لە هیچ بوارێكی تری وەك
نواندن كار بكەم، جارجارەش شیعر دەنووسم،
چونكە بە بروای من شیعر لە شێوەكاری نزیكە،
بەڵام بە نیگاركێشیەوە جوانم" نیگار باس لە
كەموكورییەكانی شێوەكاری كرد و وتی" كێشەی
سەرەكی هونەری شێوەكاری نەبوونی كەرەستەی
پێویستە بە بوارە لە پەیمانگا وكۆلێژەكانی
هونەر، ئەمەش وا دەكات خوازیارانی ئەو هونەرە
دڵیان لە سەر شێوەكاری سارد بێتەوە".
|