بەلقیسە وازدێنێ و دەچێ بۆ توركیا  

 

 

سڤیل:زانا دزەیی
دكتۆرە بەلقیس رایگەیاند، لەبەر سەرقاڵی بەكارە هونەرییەكانی خۆی وازی لەپڕۆگرامی (من جیاوازم) هێناوە و دەشڵێ "باهەر من لەسەر شاشە نەبم، باخەڵكانی دیكەش دەربكەون".
هونەرمەند دكتۆرە بەلقیس، كە لەهەر چوار بەشی پڕۆگرامی (من جیاوازم)ـی كەناڵی زاگرۆس، ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندن بووە، بە(سڤیل)ـی راگەیاند، بڕیاری داوە لەبەشەكانی ئایندەی ئەو پڕۆگرامەدا بەشداری نەكات، لەوبارەیەوە دكتۆرە دەڵێت "دوو ساڵە لەسەر شانۆم و لەبەرچاوانم، پێم خۆش بوو وازبێنم، بۆئەوەی بوار بۆ كەسانی دیكە بڕەخسێنم دەربكەون، رەنگە زۆر كەس هەبێ، حەزبكات دەربكەوێ، باهەر من نەبم". دكتۆرە بەلقیس كە بەسوحبەت و قسەخۆشەكانی بینەرانی دەخستە پێكەنین، بە تایبەتی كاتێك موجامەلەی كوڕەكانی دەكرد.
دكتۆرە راشیگەیاند، بڕیارە بەمنزیكانە سەردانی توركیا بكات و دوو گۆرانی خۆی تێدا كلیپ بكات، گوتیشی "پێشئەوەی ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی پڕۆگرامی (من جیاوازم) بم، هونەرمەندم، لەبەرئەوە وازهێنانم پێ باشتر بوو، كە بتوانم كارە تازەكانی خۆم پێشكەش بكەم و رێگەش بەكەسانی دیكە بدەم بێنە سەر شانۆ، بۆچی هەر من بم؟".
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com