دڵنیا قەرەداغی: جارێكی دیكە بەرنامە پێشكەش ناكەم  

 

 

گۆرانیبێژ دڵنیا قەرەداغی بە (سڤیل)ی راگەیاند كە دوای جەژنی رەمەزان دەست دەكات بە كلیپكردنی گۆرانی (بڕوام نەبوو) لە ئەلبومی ساڵی 2009ی خۆیدا و گوتیشی جارێكی تر بەرنامەی تیڤی پێشـــــــكەش ناكەم.
گۆرانی بڕوام نەبوو، لەئاواز و تێكستی گۆرانیبێژ خۆیەتی لە ئەلبومی ساڵی 2009دا بڵاو كراوەتەوە، هونەرمەند حسێن زارین دەرهێنانی كلیپەكە ئەنجام دەدات، خاتوو دڵنیا قەرەداغی دەڵێ "من لە كلیپ حەزم لە مەوزوعە، كلیپەكانی تریشم بەو شێوەیە، ئەمە یەكەم جارە كاك حسێن كلیپم بۆ دەكات، ئەویش حەزی لە مەوزوعە، فكرەی سیناریۆكەش كارێكی هاوبەشە، منیش واس واس نیم، ئەوەی پەیوەندی بە دەرهێنانە، كاری دەرهێنەرە و تەدەخولی ناكەم".
دڵنیا قەراغی پێشتر چەند بەرنامەیەكی پێشكەش دەكرد، بەڵام ئێستا دەڵێ "زەحمەتە جارێكی دیكە بەرنامە پێشكەش بكەمەوە، چونكە پێموایە وەك گۆرانیبێژ حەقم دەخوات".
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com