|
سڤیل:
ژیروان نوری
لێپرسراوی تیپی هونەری زارین بە(سڤیل)ـی
راگەیاند، بەنیازی بەرهەمهێنانی دوو درامای سی
ئەڵقەییە، بەناوەكانی (رۆژمێری خوێناوی) و
(قەڵای دمدم).
حوسێن زارین لێپرسراوی تیپی هونەری زارین
لەلێدوانێكدا بۆ (سڤیل) رایگەیاند، كە چوار
ساڵە سەرقاڵی ئامادەكردنی سیناریۆی درامایەكی
خۆیەتی، بەناوی (ڕۆژمێری خوێناوی)، كە ئێستا
هەموو شتێك ئامادەیە و دەیەوێ سپۆنسەرێكی باش
بدۆزێتەوە، گوتی "درامای (رۆژمێری خوێناوی)
بۆماوەی چوار ساڵ خەریكی سیناریۆكەی بووم، كە
لە سی ئەڵقە پێكهاتووە، باس لەرووداوەكانی
ساڵی 1963 و ئینقیلابی بەعسییەكان دەكات".
حوسێن زارین گوتیشی "بەنیازم درامایەكی دیكە
بەناوی (قەڵای دمدم) بەرهەم بێنم، كە لە
سیناریۆ و دەرهێنانی خۆمە".
|