ئیبراهیم تاتلیس لە هەولێر بە دوای زارا دەگەڕێت  

 

 

رەوەند جەواد
هەفتەی رابردوو گۆرانیبێژ ئیبراهیم تاتلیس سەردانی تۆمارگایەكی هەولێری كردووە، داوای گۆرانی زارای كردووە، كە بە دەنگی چەندین هونەرمەند گوتراوە، بەدوور نازانرێت ئیبۆ بیەوێ ئەم گۆرانییە بەدەنگی خۆی بڵێتەوە، بۆیە بەدوایدا دەگەڕێ. ئەمجەد قەساب خاوەنی تۆمارگای ناز لەهەولێر لە لێدوانێكدا بۆ سڤیل باسی ئەوەیكرد كە هونەرمەند ئیبراهیم سەردانی تۆمارگاكەی كردووە، هەموو ئەو گۆرانیانەی زارای ویستووە كە بە دەنگی زیاتر 10 تا پانزە هونەرمەندد گوتراوە، ئەمجەد بە (سڤیل)ی گوت "رۆژی 8 مانگ دەمەو ئێوارە ئیبراهیم هات، داوای گۆرانیەكانی زارای كرد، منیش یەك بە یەك ئەو گۆرانییەم بە دەنگی هونەرمەندان بۆ لێدا ئەویش گوێی گرت، لەوانە تاهیر تۆفیق و فەرهاد زیرەكی بەدڵ بوو، دواتر سەرجەم گۆرانییەكانی بە سیدیەك برد". ئەمجەد باسی ئەوەشی كرد كە خەڵكێكی زۆر بە دەوری ئیبۆ كۆبۆتەوە، بەڵام ئەو رازی نەبووە خەڵك وێنەی لەگەڵدا بگرن، ئەوەش بە دوور نازانرێت، ئیبراهیم گۆرانی زارا بڵێتەوە، هەر ئەمەش وایلیكردووە، بە دوای ئەو گۆرانییە بگەڕێت و دەنگی هونەرمەندانی كورد گوێبیست بێت.
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com