|
سڤیل:
نیلیسا سێ رۆژ پێش جەژنی رەمەزان، یەكەم
ئەلبوومی بڵاودەكاتەوە، دەشڵێ "لەبەرئەوەی زۆر
پرسیارم لێدەكەن، ئەگەر شوو بكەم، هەموو
رۆژنامەنووسان ئاگاداردەكەمەوە".
نیلیسا، یەك گۆرانی بڵاوكراوەی هەیە، ئەو
مانگەش یەكەم ئەلبوومی بڵاودەكاتەوە، گوتی
"یەكێك لەگۆرانییەكانم بەناوی (دایك) كلیپ
كردووە، كە ئەو گۆرانییەم پێشكەشی دایكم
كردووە". نیلیسا لەوڵاتی بەریتانیا ژیاوە و
قوتابییە لەقانوونی پزیشكی، بەڵام بەهۆی كارە
هونەرییەكانی، ساڵێكە لەكوردستانە، دەڵێ
"لەئەوروپا زۆر خەریكی خوێندنەوە و نووسین
بووم، موتابەعەی كەناڵی (bbc old)ـم دەكرد،
ئاگاداری هەواڵی دنیا بووم، بەڵام لەكوردستان
كتێبم زەحمەت دەستدەكەوێ، جگە لەخۆڵبارین و
تەپ و تۆز هیچی ترم نەبینوە، لەوەتەی
لەكوردستانم حەروكیش بوویمە، مەجالی
خوێندنەوەم نەماوە". نیلیسا، كە پێشتر
لەماڵەوەی خۆیان بە(خوشكە مریشك) ناویان
بردووە، دەڵێ من زۆركەم ئیشی ناوماڵ دەكەم،
بەڵام ئەگەر بیشیكەم، بەپاك و خاوێنی دەیكەم.
خوشكە مریشك، كە لەساڵی 1988 لەدایكبووە،
گوتیشی "رۆژنانەنووسەكان زۆر پرسیاری شووكردنم
لێ دەكەن، بەڵام من تائێستا بیرم لێ
نەكردۆتەوە، ئەگەر ڕۆژێك لەڕۆژان بیرم
لەشووكردن كردەوە، هەموو رۆژنامەنووسەكان
ئاگاداردەكەمەوە و پێیان دەڵێم: ئەوە شووم
كرد".
|