|
سڤیل:
زانا دڵشاد دزەیی
ئەیوب سەڵاحەدین بەهادین، ناسراو بە(ئەیوب
لهۆنی)، كوڕی بچـــووكی ئـــــەمینداری
گشــــتی یەكگــــــــرتووی ئیســـــــلامی،
لـــــــــەساڵی 1990 لـــــــــــــەكرماشانی
رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، لەشاری هەولێر
نۆی بنەڕەتی خوێندووە، بەنیازە ئەمساڵ
لەدەرەوەی كوردستان سینەما بخوێنێ بەشی
دەرهێنان. ئەگەرچی ئەو كوڕی سەرۆك حیزبە،
بەڵام ئەو بەپێچەوانەی باوكی، حەزی لەبواری
سینەمایە، وەك خۆی دەڵێ "خۆشیم لەسیاسەت نایەت
و چاویشم لەوە نییە لەناو یەكگرتوو پلەی باڵا
وەربگرم". لهۆنی لەساڵی 2006 یەكەم كورتە
فیلمی خۆی بەرهەمهێنا و ئێستا خاوەن چوار
كورتە فیلمی كوردییە، كە ناوەڕۆكی فیلمەكانی
باس لەكێشە كۆمەڵایەتی و سیاسیی كۆمەڵگەی
كوردی دەكات.
سڤیل: بۆچی حەزتكرد سینەما بخوێنی؟
ئەیوب لهۆنی: چونكە زمانی سەردەمە، ئەمڕۆ
سینەما لەو رێگەیانەیە، كە زۆر خێرا كۆمەڵگە
دەگۆڕێ.
سڤیل: تۆ لەدیمانەیەكدا دەڵێیت "باوكم حەز
دەكات وەك هەویربم، چۆنی بوێت ئاوا دروستم
بكات". بەڵام باوكت حەزی دەكرد چۆنت دروستت
بكات؟
ئەیوب لهۆنی: ئەو شایەدیە بۆ خودا و بۆ مێژوو
دەدەم، كە تائێستا باوكم بچووكترین رێگەی
ئازادی لێ نەگرتووم، هەر لەكاركردن لەمیدیا و
تەلەفزیۆن و كاری درامی، تائێستاش كە لەگەڵ
سینەما خەریكم، رۆژێك لەڕۆژان ئازاری دەروونی
نەداوم، كە ئەمە نەك هەر شانازییە، بەڵكو
هەستدەكەم باوكم زۆر دلۆڤانترە لەوەی بیرم لێ
كردوەتەوە.
سڤیل: حەز دەكەی لەداهاتوودا لەرێگەی
فیلمەكانتەوە ئیش لەسەر چ جۆرە بابەتێك بكەی؟
ئەیوب لهۆنی: سیاسیی. 80% ی سینەما سیاسەتە.
سڤیل: رات لەسەر ئەو فیلمە سینەمایانە چییە،
كە لەچەند ساڵی رابردوودا لەكوردستان بەرهەم
هاتوون؟
ئەیوب لهۆنی: باشن. خراپیشیان زۆرە، بەڵام
گەندەڵخانەیەك لەوەزارەتی رۆشنبیری دروست
بووە، كە كە چاوەڕوانی كاری باشی لێ ناكرێ،
فیلمی باش بەستافی باش و دەرهێنەری باش دەكرێ،
بەناشكوری نەبێ دەرهێنەرە باشەكانیش بەهۆی
نەگونجانیان ناتوانن لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری
ئیش بكەن.
سڤیل: تۆ قوتابی، كێ پارەی رۆژانە و
پێداویستییەكانت بۆ دابین دەكات؟
ئەیوب لهۆنی: من لەنوسینگەی ئەمینداری گشتی
كاری رێكخەری رۆژنامەوانی دەكەم، مووچەی خۆم
هەیە.
سڤیل: مەسروفاتی مانگانەت چەندە؟
ئەیوب لهۆنی: بەخوا ئەویش نازانم.
سڤیل: بۆچی نازناوی لهۆنیت هەڵگرتووە، ئایا
خۆت نەتویستوە خەڵك بزانن تۆ كوڕی ئەمینداری
گشتی یەكگرتووی؟
ئەیوب لهۆنی: بەمەبەستێكی وانەبوو، بەڵام
لەدنیای هونەری و سینەمادا، نازناو شتێكی
باوە، بۆیە منیش لهۆنیم هەڵبژاردووە.
سڤیل: تۆ جیا لەوەی كوڕی ئەمینداری گشتی،
لەناو یەكگرتوودا چ پلەیەكت هەیە؟
ئەیوب لهۆنی: هیچ پلەیەكم نییە، بەڵام قسەیەك
هەیە دەڵێن: هەركەس رۆژێ بوو بەیەكگرتوو،
ئەگەر دوایی ببێ بەهەر حیزبێكی دیكە هەر
یەكگرتووی لاشیرینە، من لەهەستیارترین شوێنی
یەكگرتوو و لەگەڵ كەسی یەكەمی ئەو حیزبە
دەژیم، بۆیە ئۆتۆماتیكی دەبم بەیەكگرتوو.
سڤیل: تۆ چاوت لەوە هەیە ڕۆژێك لەڕۆژان ببیتە
ئەندامی مەكتەبی سیاسی یاخود سەركردایەتی
یەكگرتوو؟
ئەیوب لهۆنی: نا. زۆر خۆشیم لەكاری دیبلۆماسی
نایە، ژیانی هەمیشەیی من، ژیانێكی هونەریی
سادەیە.
سڤیل: بەگشتی لەگەڵ سیاسەت و حیزبایەتی چۆنی؟
ئەیوب لهۆنی: لەگەڵ سیاسەت باشم و لەگەڵ
حیزبایەتی خراپ.
سڤیل: كەسانی سینەماكار جۆرە جلوبەرگێكی
تایبەت و جیاواز لەخەڵكی دیكە لەبەردەكەن، تۆ
لەگەڵ ئەو جۆرە ستایلەدا لەماڵەوە كێشەت بۆ
دروست نەبووە؟
ئەیوب لهۆنی: نا كاكە لەماڵی ئێمەدا دیموكراسی
هەیە، ئەوەی فیلمەكە جوان دەكات، پەیامی
فیلمەكەیە، رەنگ و رواڵەتی دەرهێنەر زۆر بڕیار
نادات، ئەم دەوروزەمانەش هەر كەسە و قژی درێژ
دەكات و دەڵێ هونەرمەندم، بەڵام من لەگەڵ ئەوە
نیم جلوبەرگەكەت هێندە سەیر و سەمەرە بێ، كە
نەتوانی بچی بۆ بازاڕ، هەموو شتێك كۆنترۆڵی
هەیە، بەس تەلەفزیۆنی ڕەش و سپی نەبێ.
سڤیل: لەسەر ئەو بوارەی تۆ هەڵتبژاردووە،
باوكت لەلایەن هاوڕێیانی حیزب، تووشی گلەیی و
تەعلیق لێدان نەبۆتەوە؟
ئەیوب لهۆنی: نازانم، رەنگە، چونكە ئیسلامی
دواكەوتووش هەیە، بەڵام هەڤاڵانی سەركردایەتی
و مەكتەبی سیاسی هەمیشە دەستخۆشی لەمن دەكەن. |