|
سڤیل:
هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر، كە تائێستا چوار سەد
ئاوازی بۆ گۆرانیبێژانی كورد و عەرەب داناوە،
دەڵێت "ساڵ و نیوێك لەمەوبەر ناوی من و
هونەرمەندێكی هیند بەناوی دكتۆر سوراما،
هەڵبژێردرا بۆ چوونە ناو كتێبی گینس، لەسەر
زۆرترین ئاوازی ساڵ، بەڵام ئەو بەیەك خاڵ پێش
من كەوتەوە، ئێستا ئەو مەقالەیە لەسایتی گوگل،
بەسەرجەم زمانەكانی دنیا هەیە".
ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر، لەدیمانەیەكدا
لەگەڵ (سڤیل)، كە لەژمارەكانی داهاتوودا
بڵاودەكرێتەوە، دان بەوە دادەنێت، كە تائێستا
هیچ كەسایەتی و سەركردەیەكی كوردی بەهێندەی
ئەو، لەمیدیای كوردی لەسەری نەنوسراوە، كە
پێیوایە 90%ی ئەو قسانەی لەسەر ئەو نوسراون،
تەشهیر بووینە، بەڵام ئەو دەڵێ " تا ئێستا یەك
ملیۆن جار تەشهیرم پێكراوە من نابینم
لەكوردستان یاسایەكی واهەبێ، كە بتوانێ
لەدادگا مافت وەربگری". بەپێچەوانەی ئەو
راپۆرت و هەواڵانەی، كە پێشتر لەبارەی
تێكچوونی پەیوەندی خۆی و باخان
بڵاوكراونەتەوە، دەڵێت "باخان لەمن
هەڵنەگەڕایەوە، بەداخەوە خەڵكی خراپ هاتە
نێوانمانەوە، هەوڵی تێكدانی نێوانی ئێمەیاندا،
تائێستا هیچ وتەیەكی ناشیرن لەزمانی منەوە
بەرامبەر بە باخان دەرنەچووە، چونكە باخان
بەشێكە لەمێژووی من". هەروەها گوتی باخان
یەكێكە لە باشترین دەنگەكانی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست. |