كوڕان سەر ڕێگایان لێ گرتووە  

 

سڤیل: موحسین یاسین
خانمە هونەرمەند لانە ئیبراهیم، لەساڵی 1976 لەشاری سلێمانی لەدایكبووە و وەك خۆی دەڵێ منداڵێكی زۆر هار و هاج و بە پرسیار بووە، كە زۆرجار دەوروبەری خۆی ناڕەحەت كردووە، لەتەمەنێكی زۆر بچووكدا بەشداری لەشانۆگەری (مەرگی پێشمەرگەیەك) كرد.
لانە ئیبراهیم، لەزنجیرە درامای (نامەكانی ئەشرەف) بە رۆڵی كارەكتەری (گوڵناز)ـی كچی كوێخا بەشداری كرد و لەلێدوانێكیدا بۆ (سڤیل)، دەڵێت "لەتەمەنی منداڵیدا مافی براگەورەكەم خواردووە، لەبەرئەوەی ئەو منداڵێكی هێمن بوو، هەمیشە لێم دەدا، لەیاری هەلوكێن ئازا بووم، كە دەچووم بۆ یاری چەرخ و فەلەك، منداڵەكانم لەپشتی خۆمەوە ریز دەكرد و پێمدەگوتن: یەڵڵا پاڵم پێوەنێن، تاهیلاك دەبوون، نەشمدەهێشت نۆرەی من دابێ". لانە خان باسی لەوەشكرد، كاتێك باوكی لەشاخ پێشمەرگە بووە، ئەو شاری جێهێشت و لەشاخ لەگەڵ باوكیدا ژیاوە، لەساڵی 1988 لەگەڵ ماڵەوەیان ئاوارەی وڵاتی ئێران بوو، دەڵێت "لەساڵی 1991 هاتینەوە بۆ كوردستان، بەڵام هیچ كەسێك هاوكاری نەكردم، بۆئەوەی بەشداری لەشانۆگەری و دراما بكەم، تاساڵی 1993 لەهەندێ كاری بچووك بەشداریم كرد، دواتریش فیلمی مامەڕیشە". لانە ئیبراهیم، ئێستا دایكی دوو كوڕە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە "لەتەمەنی هەرزەكاریدا كوڕان سەرە ڕێگایان لێگرتووە، داوای پەیوەندی خۆشەویستیان لێكردووم، بەڵام من هیچكات بیرم لێنەكردبۆوە، لەساڵی 2000 لەدوای دوو مانگ لەخۆشەویستی، ژیانی هاوسەریم پێكهێنا".
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com