|
لە ژمارەی پێشووی گۆڤاری (سڤیل)ـی بەڕێزدا،
دیمانەیەكی من لە بارەی دەستلەكاركێشانەوەم لە
گروپی موزیكی نالی بڵاوكراوەتەوە، من لەو
دیمانەیەدا باسی حەقی خۆم كردووە و هۆكاری
دەستلەكاركێشانەوەكەشم ئاشكرا كردووە، بەڵام
لەو دیمانەیەدا هەندێ وشەم بەكارهێناوە، كە
دەمەوێ بۆ هەموو خوێنەران روونبكەمەوە لەگەڵ
ئسلوبی قسەكردنی مندا زۆر جیاوازە، چونكە من
ساڵانێك لەو گروپە كارم كردووە و كاری جوانمان
پێشكەش كردووە، ئامانجی من ئەوەنەبوو بەم
شێواز و ئسلوبە قسەی لەسەر بكەم. لەگەڵ
ئەوەشدا بەئاشكرا ئەوەم راگەیاندووە، من
نامەوێ لەمەودا وەك هونەرمەندێك لەگەڵ ئەو
گروپەدا كار بكەم و ئازادیشم لەوەی
دەستلەكاربكێشمەوە و چۆن كار دەكەم. هیوای
سەركەوتنی زیاتر و بەردەوامی بۆ گروپی نالی و
هەموو هونەرمەندە هاوڕێكانم دەخوازم. بەڵام
حەقم لەسەر ئەو گروپە ئەوەیە، بڕیاربوو سێ
بەرهەمی من دوا لەئەلبوومی گروپی نالی بەناوی
(زەرگوڵ) كلیپ بكرێت، بەڵام ئەوەیان پشتگوێ
خست، من لێرەوە داوا لە برادەرانی گروپی نالی
دەكەم، كە ئەو بەرهەمانەم وەك بەرهەكانی دی
گرویەكە كلیپ بكرێت.
لەگەڵ رێزمدا
ئاراس كۆیی
|