|
سڤیل:
باخان كە لەساڵی پاردا بڕیاریدا واز لەگۆرانی
گوتن بێنێ، بەمنزیكانە كلیپێكی نوێی لەسەرجەم
كەناڵەكان بڵاودەبێتەوە.
هونەرمەندێكی ئاگادار بە(سڤیل)ـی راگەیاند،
لەچەند ڕۆژی داهاتوودا كلیپێكی نوێی هونەرمەند
باخان لەكەناڵەكان بڵاودەبێتەوە، كە لەلایەن
محەمەد جەمیل كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە و
گوتیشی "ئەو گۆرانییە لەئاوازی هەڵكەوت زاهیر
و تێكستی رەنج سەنگاوییە، كە لەپێكهاتەی یەكەم
ئەلبوومی باخان دایە، بەناوی زەردەخەنە".
ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەبەر
تەواونەبوونی خوێندنەكەی، هێشتا باخان بڕیاری
نەداوە، دەست بەگۆرانی گوتن دەكاتەوە یان نا،
كە ئەمساڵ لەقۆناخی سێی زانكۆی پزیشكی
لەهۆڵەندا دەخوێنێ.
باخان لەساڵی 1989 لەسلێمانی لەدایكبووە،
لەساڵی 1997ەوە لەگەڵ خانەوادەكەی لەوڵاتی
هۆڵەندا نیشتەجێیە، لەساڵی 2007 لەلایەن
ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر، ئەلبوومێكی بەناوی
(ڤاڵانتاین) بۆ بەرهەمهات، كە لەڕێگەی ئەو
ئەلبوومەوە باخان ناوبانگی دەركرد و بووە
خاوەن جەماوەری تایبەتی خۆی.
|