"با دكتۆرە بەلقــــــــــــــیس بە هەڵە لێم تێنەگات"  

 

سڤیل: كەنار بێباك
نەرمین كاوانی، كە لەدرامای ئارەزوو بە رۆڵی (سەباو) لەناو خەڵكدا ناسرا، ئێستا یەكێكە لەئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی پرۆگرامی من جیاوازم و رایگەیاند، كە شارچێتی و عاتیفە بەكارناهێنێ و هیواداریشە دكتۆرە بەلقیس بە هەڵە لێی تێنەگات.
نەرمین كاوانی، یەكێك لەئافرەتە ئەكتەرەكانی سلێمانییە و بە(سڤیل)ـی راگەیاند، "كاتێك لەلایەن كاك زەهاوی سنجاوی داوام لێكرا بەشداری لەپرۆگرامی من جیاوازم بكەم، داواكەم قبوڵكرد، چونكە بەلامەوە پرۆگرامێكی باشە و ئەو بەهرەمەندانەی كە بەشداری تێدا دەكەن هەر یەكەو بەشی خۆی جیاوازە، هیوادارم دادوەرێكی باش بم". چونكە ئەو دەڵێ، بەڵێنم بەخۆمداوە نەهێڵم ناوچەگەری و خزمایەتی و عاتیفە تەئسیر لەسەر بەڵێ و نەخێرەكانم بكات، تەنیا سەیری بەهرەكانیان بكەم و بەس.
لەبارەی رۆڵی دكتۆرە بەلقیس، كە لەچوار بەشی پرۆگرامەكەدا ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندن بوو، بەڵام ئێستا وازی هێناوە، نەرمین كاوانی رایگەیاند، دكتۆرە بەلقیس خانمێكی سەركەوتوو بوو، گوتیشی "هیوادارم دكتۆرە بە هەڵە لێم تێنەگات و وانەزانێ من شوێنی ئەوم گرتبێتەوە، چونكە ئاگاداری گۆڕانگارییەكان نەبوومە".
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com