|
سڤیل:
ڤینا فەرشید، كە خاوەن یەك گۆرانی
بڵاوكراوەیە، بە(سڤیل)ـی رایگەیاند، دووەم
گۆرانی بەشێوەزاری كرمانجی تۆماركردووە،
ناشیەوێت كار بۆ بەرهەمهێنانی ئەلبووم بكات.
ڤینای تەمەن 13 ساڵ، كە كچی هونەرمەند فەرشید
نورانییە، بە(سڤیل)ـی راگەیاند، لە تێكستی
كازم هەركی و ئاوازی زانا جەبەلی، دووەم
گۆرانی خۆی بەناوی (لاوێ من) بەشێوەزاری
كرمانجی تۆماركردووە، دەڵێت "ئەو گۆرانییە
لەلایەن فەرهەنگ فەرمان كاری دەرهێنان و
مونتاژی بۆ ئەنجامداوە و پێش جەژن
بڵاودەبێتەوە". ڤینا ئەو گۆرانییەی پێشكەش بە
روحی خوالێخۆشبوو عیرفان زەنگە كردووە،
لەبەرئەوەی ئەركی تۆماركردنی گۆرانییەكەی
خستبووە ئەستۆی خۆی.
ڤینا لەساڵی پێرار یەكەم گۆرانی بەناوی (مەڕۆ)
لەئاواز و هۆنراوەی فۆلكۆر دووبارە كردووە، كە
هەر بەو گۆرانییەش ناسرا، دەڵێت "چاوم لە
ئەلبووم نییە، ساڵی دوو گۆرانی باش تۆمار و
كلیپ بكەم، باشترە لەئەلبوومێكی چاولێكەری،
ئەلبووم دەكرێ تەنیا یەك، دوو گۆرانیان خۆشە و
ئەوانی تر كەڵكی هیچی نییە".
|