|
سڤیل:
محەمەد هەسنانی
لەگەڵ ساڵی نوێدا پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان
لەسۆران دەست بەكاربوو كە پێشتر نەبوون، وەك
سەرەتاییەك خولیان بۆكراوەتەوە و وەزارەتیش
لەهەوڵی ئامادەكردنی كەلوپەلی پێویستە بۆیان.
ملازمی یەكەمی پۆلیس هاوار یەحیا ئەرگۆشی
فەرماندەی هێزی ئامادەباشی سۆران،
لەلێدوانێكدا بۆ (سڤیل) گوتی "لەسەرەتای مانگی
1 ی ئەمساڵ، لیژنەیەكی ئەمنی پۆلیسی چالاكی
مەدەنییەكان لەسۆران پێكهێنرا، هاوكات
دوابەدوای كۆبوونەوەمان لەقائیمقامیەتی سۆران،
كە قائیمقام و بەرێوەبەری ئاسایش و پۆلیس
ئامادەبوون لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا
بەپێكهێنانی لێژنەیەكی ئەمنی، لە هەریەكە
لەفەرماندەی هێزی ئامادەباشی پۆلیس و ئاسایشی
ناو شار و بەرگری شارستانی سۆران، بەسەرپەرشتی
فەرماندەی هێزی ئامادەباشی سۆران، دوای چەندین
كۆبوونەوە لەگەڵ ئەو لێژنەیە بڕیاردرا كە هێزی
ئادەباشی سۆران، ئەركی پۆلیسە چالاكیە
مەدەنییەكان ببینێت". لەرووی ئامادەیی
كەلوپەلەوە ئەو مولازمە گوتی "پێداویستی وەك
جلوبەرگمان بۆ دابین كراوە، چاوەڕوانی
پێداویستی دەكەین، كە بەشێوەیەكی مەدەنییانە
لەلایەن پۆلیس بەكاردێت، وەك ئۆتۆمبێلی ئاو
پڕژێن و گازی فرمێسكڕێژ، ئەمەش لەلایەن
وەزارەتی ناوەخۆ بڕیاری لەسەر دراوە، بەهیواین
بەزوویی بەدەستمان بگات، لەپێناو ئەوەی ئێمەش
بتوانین زیاتر پەرە بەو لێژنە ئەمنیە بدەین".
فەرماندەی هێزی ئامادەباشی سۆران، زیاتر بۆ
(سڤیل) گوتی "وەك سەرەتایەك بۆ هەمان مەبەست
ماوەی 15 رۆژ، خولی مەشق و راهێنان بۆ
كارمەندانی فەرماندەیەكەمان رێكخرا، كە رۆژی
81-1-2012 كۆتای پێهات، بەڵام بەردەوام ئەم
جۆرە خولانە دەكرێنەوە، لەپێناو شیوازی پۆلیس
لەهەڵسوكەوتی لەگەڵ خەڵك بەشێوەكی مەدەنییانە،
كاتێك كە خەڵكانێك رق و كینە بەرامبەر حكومەت
وەردەگرێت، بتوانرێت بەشێوەیەكی هێمنانەو
سەردەمیانە رەقەكەی بشكێنین، تا ئەو كاتەی
چارەسەری كێشەكانی دەكرێت".
|