|
چەپەكان
هیچ پڕۆژەیەكیان نییە، كۆمەڵی ئیسلامی
بـــەتەنیــــا 11 پڕۆژەیـــــاســــــای
پێشــــكەش كردووە
سڤیل: هەولێر
لەم خولەی پەرلەماندا حكومەت و فراكسیۆنەكانی
كوردستانی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو، (84)
پڕۆژە یاسایان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان و 9
فراكسیۆنەكەی تر بێدەنگن. راوێژكاری
راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانیش دەڵێ، "بەگوێرەی
پەیڕەوی ناوخۆ پڕۆژەیاساكانی خولی پێشوو،
ناخرێنە كارنامەی خولی نوێی پەرلەمان". لیستە
ئۆپۆزسیۆنەكانیش نیگەرانن لەپێشخستنی
پڕۆژەیاساكانی حكومەت و پشتگوێخستنی پڕۆژەكانی
ئەوان.
ئەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان
لەخولەكانی پێشووتری جیادەكاتەوە، زۆری
فراكسیۆنەكانیەتی، بەڵام زۆری فراكسیۆنەكان
كاریگەری ئەوتۆیان لەسەر فراكسیۆنی دەسەڵات
نەبووە، ئەمیش بەهۆی كەمی ژمارەی ئەندامانیان.
سەبارەت بەو پڕۆژانەی ئەم فراكسیۆنانە
ئامادەیان كردووە، یان پێشكەشی سەرۆكایەتیی
پەرلەمانیان كردووە، عەبدوڵڵا مەحمود سەرۆكی
فراكسیۆنی حیزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان
ئەوەی خستەڕوو، كە تائێستا هیچ
پڕۆژەیاسایەكیان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان
نەكردووە. هۆكاری ئەمەشی بۆ زۆری فراكسیۆنەكان
گەڕاندەوە، گوتیشی "دەبێت كۆدەنگی لەسەر
پڕۆژەیاساكان هەبێت، بەڵام لەداهاتوودا ئەم
پڕۆژەیاسایانە دەخەینەڕوو، كە فراكسیۆنەكانی
تر پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمانیان
نەكردووە".
لای خۆشیەوە شێردل تەحسین لەفراكسیۆنی هەولێری
توركمانی، ئاماژەی بەوە دا فراكسیۆنەكەیان هیچ
پڕۆژەیاسایەكیان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان
نەكردووە، گوتیشی "بەڵام هەندێك پڕۆژەیاسامان
لەبەردەستە، وەك وەرزشوان و وەك توركمان ئیشی
لەسەر دەكەین". شێردل تەحسین هێمای بۆ پڕۆژە
یاساكانی كرد، كە بە نیازن پێشكەشی
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی بكەن، لەم بارەیەوە
گوتی "پڕۆژەیاسای لیژنەی ئۆڵۆمپیی كوردستان و
دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خوێندنی
توركمانی و خوێندنی مێژووی توركمانی
لەقوتابخانە توركمانیەكاندا و دروستكردنی
كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بۆ وەرزشوانان و گۆڕینی
ناوی هەندێك گەڕەك و شەقامەكان و تابلۆی
پەرلەمان بەتوركی و سریانیش بنووسرێت، چونكە
ئێمە لەپەرلەمان بەشدارین و هەموو لیستە
توركمانیەكان لەسەر ئەم پڕۆژەیاسایانە
هاوڕان".
ئەمیر گوگە، سەرۆكی فراكسیۆنی ئەنجوومەنی گەلی
كلدانی-سریانی-ئاشووری، ئەوانیش تائێستا هیچ
پڕۆژەیاسایەكیان پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمان
نەكردووە. ئەمیر گوگە گوتی " بۆ حوكمی زاتی بۆ
كلدانی و سریانی و ئاشوورییەكان كار لەسەر
پڕۆژەیاسایەك دەكەین، دوای پەسندكردنی
دەستووری عێراق". سالم تۆما، سەرۆكی فراكسیۆنی
رافیدەین، ئاماژە بەوە دەكات، كە وەك لیژنە
بەشدارییان لەئامادەكردنی پڕۆژەیاسا كردووە،
ئەو دەڵێ "لەئامادەكردنی پڕۆژەیاساكان وەك
لیژنە بەشداریمان كردووە، بەڵام تائێستا وەك
فراكسیۆن هیچ پڕۆژەیاسایەكمان نەداوەتە
سەرۆكایەتیی پەرلەمان".
هاژە سلێمان تاكە پەرلەمانتاری لیستە چەپەكانی
كوردستان، فراكسیۆنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی،
هەرچەندە لیستەكەی هاژە لە حەوت حیزب
پیكهاتبوو، كەچی لەلێدوانێكی تایبەت بە(سڤیل)
هاژە ئەوە ئاشكرا دەكات، كە حەوت حیزبەكە هیچ
پڕۆژەیاسایەكیان نییە، چەند جاریش هاژە داوای
پڕۆژەیاسای لێكردوون، ئەو دەڵێ "چەندین جار
داوام لەهەموو لایەنەكانی نێو لیستەكەمان
كردووە، كە پڕۆژەیاسام بۆ ئامادە بكەن، تاوەكو
پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی بكەین، بەڵام
هەموو حیزبەكان تائێستا هیچ پڕۆژەیاسایەكیان
پێنەداوم، تەنانەت حیزبی شیوعیش".
بەگوێرەی لێدوانی فراكسیۆنەكانی گۆڕان و كۆمەڵ
و یەكگرتووی ئیسلامی بێ، زۆرینەی ئەو
پڕۆژەیاسایانەی پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمان
كراوە، هی ئەوانن. لەم بارەیەوە ئەحمەد سلێمان
(حاجی بیلال) سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی
ئەوەی خستەڕوو، كە فراكسیۆنەكەیان تائێستا
یانزە پڕۆژە یاسایان پێشكەشی سەرۆكایەتیی
پەرلەمان كردووە، گوتیشی "لەم یانزە
پڕۆژەیاسایەدا دووانیان بەهاوبەشی لەگەڵ
یەكگرتووی ئیسلامی بووە، تائێستاش دوو
پڕۆژەیاسا خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كراوە".
سەبارەت بەو پڕۆژەیاسایانەی پێشكەشی
سەرۆكایەتیی پەرلەمانیان كردووە، ئەحمەد
سلێمان ناوی زۆر لەپڕۆژەیاساكانی خستەڕوو،
لەوانە پڕۆژەیاساكانی خۆپیشاندان و
قەرەبووكردنەوەی گیراوانی بێپاساوی یاسایی و
دابینكردنی قەرزی هاوسەرگیری بۆ هەموو
هاوڵاتیان بێ جیاوازی و زیادكردنی بڕەكە، بۆ
پێنج ملیۆن دینار و دامەرزاندنی وەزارەتی
ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بۆ یەكگرتنەوەی
هەردوو ئاسایش و دەزگا هەواڵگرییەكانی
كوردستان و بەسەوزاییكردنی شار و شارۆچكەكان و
خوێندنی كراوە لەرێگەی ئینتەرنێت و ژینگە و
هەمواركردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و
هەمواركردنی یاسای لەشفرۆشی ساڵی (1954)ـی
عێراقی و كۆچ و كۆچبەران لەناوچەكانی تایبەت
بەماددەی (140) و ئەوانەی لەسەردەمی بەعس
راگوێزراون، بۆئەوەی حكومەت مافەكانیان بۆ
بگەڕێنێتەوە.
لای خۆشیەوە د.عومەر عەبدولعەزیز، سەرۆكی
فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی وێڕای خستنەڕووی
نیگەرانی فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن
لەسەرۆكایەتی پەرلەمان بەهۆی پێشخستنی
پڕۆژەیاساكانی حكومەت، ئەوەی خستەڕوو كە
فراكسیۆنەكەی ئۆپۆزسیۆن سەردانی سەرۆكایەتی
پەرلەمانیان كردووە و تێبینی ئەوەیان
بەسەرۆكایەتیی پەرلەمان راگەیاندووە، گوتیشی
"لەسەرەتای ئەم خولەوە چەندین پڕۆژەیاسامان
داوەتە سەرۆكایەتیی پەرلەمان، بەڵام بەداخەوە
بەبیانووی ئەوەی پڕۆژەیاسای حكومەت دێتە
پەرلەمان، هی ئێمە دوادەخرێت". سەرۆكی
فراكسیۆنی یەكگرتوو ئاماژەی بەهەندێك لەم
پڕۆژە یاسانە كرد، كە پێشكەشی سەرۆكایەتیی
پەرلەمانیان كردووە، وەك پڕۆژەیاساكانی گۆڕینی
پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و هاوچەرخكردنی
گوندەكانی كوردستان و ژینگەی هەرێم، كە
لەلایەن چەند كەسایەتیەكی ئەكادیمی و پسپۆڕ
لەم بوارەدا ئامادەكراوە (لەگەڵ كۆمەڵی
ئیسلامی) بەیەكەوە، زیادكردنی پێشینەی
هاوسەرگیری كە پێشنیاری فراكسیۆنی یەكگرتووی
ئیسلامی بووە.
بەگوێرەی زیانیارییەكان فراكسیۆنی گۆڕان، دوای
لیستی دەسەڵات زۆرترین پڕۆژەیاسای پێشكەشی
سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە، لەم بارەیەوە
كاردۆ محەمەد ئەندامی لیژنەی یاسا لەسەر
فراكسیۆنی گۆڕان گوتی، "تائێستا فراكسیۆنی
گۆڕان سی و پێنج پڕۆژە و بڕیاری یاسایی
پێشكەشی پەرلەمان كردووە و پشتیوانی
لێكردووە". زیاتر گوتیشی "بەتەنها فراكسیۆنی
گۆڕان نزیكەی سی پڕۆژە یاسای پێشكەش
بەسەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە، لەوانە
پڕۆژەیاساكانی هاوكاری و كۆمەكی دارایی بۆ
حیزبی سیاسی و قەدەغەكردنی كاری حیزبی لەنێو
هێزی چەكدار و بیمەی كۆمەڵایەتی بۆ ژنی ماڵەوە
و بڕیاری هەمواركردنی یاسای بەكرێدان، چونكە
پێمانوایە یاساكە لەبەرژەوەندیی كرێچی و
دوكانداران نییە، بەتایبەت ئەم یاسایە
لە(15/7) جێبەجێ دەكرێت، پڕۆژە بڕیاری ماف و
ئیمتیازاتی زیندانی سیاسی ژمارە (4)ـی یاسای
پەرلەمانی عێراقی، كە بۆ زیندانیە سیاسییەكانی
عێراق كراوە، لەكوردستانیش جێبەجێ بكرێت.
چاككردنی سیستەمی مووچە لەكوردستان بۆ
نەهێشتنی ئەم جیاوازییە زۆرەی لەنێوان مووچەی
ئەوانەی سەرەوە و خوارەوە هەیە".
هاوكات پڕۆژە یاساكانی ژینگە و مافی مرۆڤ و
بودجە و وەزارەتە یەكخراوەكان، لەوانە (دارایی
و ئابووری و كشتوكاڵ و ئاودێری و پیشەسازی و
بازرگانی و دەستەی گشتیی ناوچە جێناكۆكەكان)
لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە
پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە. جێگەی
بیرخستنەوەیە لەخولی یەكەمی پەرلەمانی
كوردستان تەنها سیانزە دانیشتن ئەنجام دراوە،
لەخولی دووەمیش پەرلەمان تائێستا تەنها یەك
پڕۆژەیاسای پەسند كردووە.
|